ڤیدیۆ.. ئەو یارییەی هەرگیز لە یادەوەری عێراقییەكان ناسڕێتەوە

:: AM:11:52:24/06/2017 ‌

یارییە مێژووییەكەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن لە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتیی عەرەبی 1999 هەرگیز لە یادەوەری و هزری هەواداران و جەماوەری تۆپی پێی عێراق ناچێتەوە.

هەڵبژاردەی ئوردن كە مێوانداری پاڵەوانیەتییەكە بوو تا خولەكی 74 بە ئەنجامی 4-0 لە پێشەوە بوو تاڕادەیەكی زۆر لەسەركەوتن و بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانیەتییەكە نزیك ببووەوە، بەڵام یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بە ماوەی 19 خولەك توانیان 4 گۆڵ تۆمار بكەن و یارییەكە یەكسان بكەنەوە.

هەڵبژاردەی عێراق كە ئەو كات ناجح حەموود راهێنەرایەتی دەكرد، هەرچەندە توانیان یارییەكە یەكسان بكەنەوە، بەڵام دواجار بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە یارییەكەیان دۆڕاند و جامی پاڵەوانیەتییەكەیان بۆ هەڵبژاردەی ئوردن جێهێشت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م