وێنەیەكی نیمچەڕووتی رۆلا كە خۆی بە خوشكی خاتوونە گۆرانیبێژی لبنانی هەیفا وەهبی دەناسێنێ، پێگە كۆمەڵایەتییە عەرەبییەكانی داگیر كردووە و خۆی بە شای ورووژێنەر ناو دەبات.
"فۆستا" كە كۆوارێكی میسرییە و وێنەكەی بڵاو كردووەتەوە، رای گەیاندووە كە رۆلا راستە هونەرمەند نییە و لە هیچ بوارێكی هونەریدا كار ناكات، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی دەركەوتنی بە نیمچەڕووتی و بەتایبەتی لە وێنەكان، بووەتە ئەستێرەیەكی دیاری بواری ورووژێنەریی.
كۆوارەكە ئاماژەی داوە، ئەو وێنانەی رۆلا كە تا ئێستە بڵاو بوونەتەوە، ورووژێنەریی نییە وەك ئەوەی لە كۆوار و رۆژنامە عەرەبییەكان بڵاو دەبنەوە، بەڵكو ئەو هەوڵی ئەوە دەدات وەك ئەستێرە رۆژئاوایییەكان دەربكەوێت و ببێتە ئەستێرەی بۆرنۆ. بەڵام كۆوارەكە دەڵێ ئەو شێوە دەركەوتنە، قێزەون و هەرزانە كە ئەو خاتوونە دەیەوێ خۆی پێ نمایش بكات.
دواتریش كۆوارەكە ئاماژەی داوە ئەو وێنەیەی زۆربەی پێگە كۆمەڵایەتییەكانی داگیر كردووە، رۆلا بۆ كۆوارێكی رووتی بیانیی گرتووە و لەوێدا بڵاو بووەتەوە، دواتر پێگەكان لەویان وەرگرتووە و بڵاویان كردووەتەوە. بەڵام ئاماژە بە ناوی كۆوارە بیانییەكە نەكراوە.