فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌رى ناسراوى كورد، كار بۆ فیلمێكى نوێ ده‌كات بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له‌یلا مه‌جیدى ئه‌كته‌رى به‌شداربوو له‌و فیلمه به "وشه"ى راگه‌یاند: نوێترین به‌رهه‌ممان بریتییه له‌كاركردن بۆ فیلمێكى نوێ له‌گه‌ڵ د.فه‌رهاد پیرباڵ، له‌ژێر ناوى "سێ دانیال"، ئه‌و فیلمه به گشتى و به‌تایبه‌تى بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه. له‌و فیلمه‌دا فه‌رهاد پیرباڵ، ڕۆڵی مامۆستاى قوتابخانه‌ى "ئه‌ربیل ئولا"ى پێشووى شێوه‌كارى جوو "دانیاڵ قه‌ساب" ده‌بینێت.
له‌و فیلمه‌دا فه‌رهاد پیرباڵ له‌گه‌ڵ هونه‌ر ئه‌سكه‌نده‌ر ژیاننامه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ولێرییه ده‌خه‌نه‌ڕوو .
دانیاڵ ئێسته له‌شارى هه‌ولێر مۆزه‌خانه‌ى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێرى به‌ناو كراوه و به‌شێك له‌تابلۆ و كاره هونه‌رییه‌كانى خۆى و براكه‌ى به‌ناوى مه‌غدید و خانه‌واده‌كه‌یان تێیدا نمایش كراون، ئه‌و وه‌ك جووه‌كانى سه‌رده‌مى خۆى له‌ساڵى 1948 كوردستانى جێ هێشتووه و له‌و قوتابخایه قوتابی و مامۆستا بووه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى