ئەستێرەی ناودارى تورکیا سبیل جان لە سێه‌م ڕۆژى جەژندا کۆنسێرتێکی گەورەى لە قوبرس ئەنجامدا و بە عەزیەکی شینی تۆخی بریقەدارەوە لەسەر ستەیج گۆرانی پێشکەش به هه‌وادارانى كرد.
سبیل جان له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیوویه‌تى كه بڕیاره بەم نزیکانە ئەلبومە نوێیەکەی بڵاوبکاتەوە.
سبیل جان یەکێکە لە بەناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانى تورکیا و خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێش و دەنگێکی خۆشە، لەهەمانکاتدا ئەکتەرێکی ناسراوی نێو فیلم و دراماکانی تورکیایە، ئەم خانمە لە ساڵی 1970 لە دایکبووە، دووجار ژیانى هاوسه‌رگیرى كردووه و هه‌ر دووجاره‌كه‌ش جیابۆته‌وه.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى ناودارى جیهانى ئیبراهیم تاتڵیساس ده‌رده‌كه‌وێت، به خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ى ئه‌و ناوى ده‌به‌ن له میدیاكانى توركیا.