له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا كۆمه‌ڵێك پیاوی ئاینی و ده‌روێش كه دیار نییه سه‌ربه چ تهریقهتێكن، سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن و له ده‌وری گۆڕه‌كه‌ی ده‌سووڕێنه‌وه له حاڵه‌تی زكردا، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕی شێخ و پیاوی ئاینی بێ و ڕاز و نیازیان به‌دی بێنێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی زۆری له‌لایه‌ن خه‌ڵكی رۆشنبیر و گۆڕانخوازانی رۆشنبیره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، گۆڕان بۆ ئه‌وه دروست بوو بته‌كان بشكێنێت، نه‌ك خۆی بت دروست بكات و پیرۆزی به گۆڕی مرۆڤه‌كان بدات.
له ڕۆژی پێنجشه‌م 40 ڕۆژ به‌سه‌ر واده‌ی كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا تێپه‌ڕی، دوای ئه‌وه‌ی له 19ی ئایارمایۆی 2017 لە تەمەنی 73 ساڵیدا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. دوای ئەوەی ساڵی 2009 جیابوونەوەی لە یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند و بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیییه كه پیاوانی ئاینی دێنه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و به ده‌وری گۆڕه‌كه‌ی ده‌سووڕێنه‌وه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌وڵی حزبه‌كه‌ی بۆ پیرۆزكردنی گۆڕه‌كه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌وان دژی پیرۆزكردنی كه‌سه‌كان و گۆڕی مردوون.
نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی له چه‌ندان نووسین و دیمانه‌یدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پیرۆزكردنی كه‌س جۆرێكه له دێواندن و گه‌وجاندنی خه‌ڵك، به‌ڵام ئێسته بزووتنه‌وه‌كه‌ی به چڕی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕی ئه‌و به پیرۆز بكه‌ن له كاتێكدا خۆی وه‌ك مرۆڤ هیچ باوه‌ڕێكی ئاینی نه‌بوو و پێوه‌ی پابه‌ند بێ.