داهێنانێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌ونی زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بێنێته دی و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتا و ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێ، ساڵی ته‌نیا چوار جار مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن ده‌كه‌یته‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو زانكۆی "میشیگان" و كۆرنیل"ی ئه‌مه‌ریكی، توانیان ماده‌یه‌كی نوێ بخه‌نه وزه‌ی كارۆموگناتیسییه‌كه كه ده‌بێته هۆی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری به شێوه‌یه‌كی ئه‌فسووناوی.
ئه‌و ماده نوێیه، توانای به‌رگریی پاتری بۆ 100 ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه، ئیتر ناچار نابیت هه‌میشه خه‌می شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بیت، بۆ نموونه ده‌توانی گه‌شتێك بكه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌می شه‌حنت هه‌بێ.
گرفتی زوو دابه‌زینی شه‌حنی مۆبایل، به زیادبوونی ئه‌پ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایل تا دێ زیاد ده‌بێ، هه‌ر بۆیه ئه‌و دوو تیمه ده‌یانه‌وێ چاره‌سه‌رێكی بنبڕی بۆ بدۆزنه‌وه.
ڕه‌نگه تاكه خاڵی خراپی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه بێت، ئه‌وان پێیان وایه تا ساڵی 2030 ناكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.