هاوكار عه‌لی قوتابیی خوێندنی باڵا له پسپۆڕی زه‌ویناسی و ده‌ستنیشانكردنی په‌ره‌سه‌ندنی پێكهاته جیۆلۆجییه‌كان له زانكۆی "میسكۆڵك" له هه‌نگاریا، له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا وه‌ك به‌شێك له ماسته‌رنامه‌كه‌ی به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای مۆڵ-كالیگرانی هه‌نگاری بۆ نه‌وت و گاز به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی جێولۆجی ناوچه‌كان و دیاریكردنی سامانه سروشتییه‌كانی ژێرزه‌وی له رێی میتۆدی سایزمیكی، مێژووی پێكهاته جیاوازه‌كانی ناوچه‌یه‌كی گرنگی هه‌نگاریا بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێسته داده‌ڕێژێته‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی جیۆلۆجی (Structural Evolution) بابه‌تێكی زانستی سه‌رده‌مییانه‌یه، ئامانج له‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه كه تێبگه‌ین پێكهاته جیۆلۆجییه‌كان چۆن ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته‌یان وه‌رگرتووه یا چۆن په‌ره‌یان سه‌ندووه بۆ ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته. مه‌به‌ست له پێكهاته جیۆلۆجییه‌كان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له زه‌وی به ڕووبه‌رێكی گه‌وره هاوشێوه‌ی ڕووبه‌ری وڵاتێك، یاخۆ به قه‌باره‌ی چیایه‌ك. هه‌موو ئه‌م چیایانه‌ی كه له كوردستان هه‌ن، به قۆناغی جیاوازی جیۆلۆجی تێپه‌ڕیون تا ئه‌م شێوه‌یان وه‌رگرتووه، سوودی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌مه‌دایه بتوانین دووباره قۆناغه جیاوازه‌كان بنیات بنێینه‌وه به هه‌موو ڕووداوه‌كانی ناویه‌وه.
هاوكار عه‌لی به "وشه"ی راگه‌یاند، "به گشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ دوو مه‌به‌ست به‌كار دێت، یه‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستی ئه‌كادیمی و تێگه‌یشتنی ڕووداوه‌كانی زه‌وی، دووه‌م بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كاتێك بمانه‌وێت ئاشكرای بكه‌ین له چ سه‌رده‌مێكی جیۆلۆجی ئه‌م سامانه سروشتییانه (كانزا یا نه‌وت و گاز) ده‌ستی كردووه به گردبوونه‌وه و كه‌ڵه‌كه بوون".
"كاتێك ده‌ركه‌وت له چ سه‌رده‌مێك و به كام ڕووداوی جیۆلۆجی ئه‌م پێكهاتانه دروست بوون، ده‌توانین مۆدێلێك بخه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌هۆی ئه‌م مۆدێله دیجیتاڵییه ده‌توانین پێشبینی بكه‌ین له چ ناوچه‌یه‌ك به دیاریكراوی نه‌وت و گاز هه‌یه". عه‌لی وای گوت.
ئه‌و قوتابییه كورده روونی ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی "دكتۆر چۆنتۆش لازلۆ" /ئه‌كادیمییه‌كی ناوداری دنیایه له بواری بنیاتنانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی پێكهاته‌ی جیۆلۆجی ناوچه جیاوازه‌كان/، بڕیاری داوه له هه‌نگاریا بمێنێته‌وه به‌مه‌به‌ستی زیاتر وردبوونه‌وه و پراكتیزه‌كردنی كاره‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌نگاریا بوونی هه‌یه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆیه وه‌ك هاوكار ده‌ڵێ، "ئه‌و ناوچه‌یه‌م كرد به به‌شێكی سه‌ره‌كیی پڕۆژه زانستییهكهم".
ئه‌م ناوچه‌یه كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرئاوای ده‌ریاچه‌ی باڵاتۆن له هه‌نگاریا، هاوكار عه‌لی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ناوچه‌كه زۆر گه‌وره نه‌بوو ٢٠ به ٣٠ كم بوو، "ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ده‌مویست توێژینه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌م به‌لایه‌نی كه‌م ٣ كم له‌ژێر زه‌وی قووڵ بوو، وه‌ك ئه‌وه‌یه چیایه‌ك له چیاكانی كوردستان به ٣ كم له گڵ دابپۆشین، ئینجا كه‌سێك بێت له چیاكه بكۆڵێته‌وه".
هاوكار عه‌لی كه خۆیشی پێشبینی ئه‌و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی نه‌كردووه و ده‌ڵێ، "میتۆدی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو: سه‌ره‌تا ده‌بوو هه‌موو ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی تایبه‌تن به ناوچه‌كه كۆیان بكه‌مه‌وه، بزانم توێژه‌رانی پێش خۆم بۆچوونیان چۆن بووه به گشتی له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه. دواتر زانیاری سایزمیكی دوو ڕه‌هه‌ندی و سێ ڕه‌هه‌ندیم وه‌رگرت له‌گه‌ڵ داتای بیره‌كانی (چاڵه‌كان) ئه‌م ناوچه‌یه، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی وێنه‌ی ژێرزه‌وی به ڕێگه‌یه‌كی جیۆفیزیایی پشكنین ئه‌نجام بده‌ین و بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی نه‌وت و گاز ڕێی سایزمیك به‌كار بهێنین، له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا كه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی ده‌نگ وه‌رگری تایبه‌ت به زه‌وی جێگیر ده‌كرێت، له شوێنی جیاجیا زهوینلهرزهی (عه‌رد هه‌ژێن) ده‌ستكرد دروست ده‌كه‌ن، كاتێك چینه‌كانی زه‌وی شه‌پۆل ده‌داته‌وه بۆ ڕووی زه‌وی، ئینجا له‌لایه‌ن شه‌پۆل وه‌رگره‌كانه‌وه تۆمار ده‌كرێن، به‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ژێر زه‌ویمان ده‌ست ده‌كه‌وێت".
زیاتر روونی كرده‌وه "كاتێك وێنه‌ی سایزمیك سه‌یر ده‌كه‌ی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نابینی، ده‌بێت توێژه‌ره جیۆلۆجییهكه خۆی هێڵكاری بۆ ئه‌نجام بدات، كه پێویست بوو چه‌ند ته‌مه‌نێكی دیاریكراو له‌سه‌ر وێنه سایزمیكهكان بدۆزمه‌وه به پانتایی شوێنه‌كه‌م".
"كاتێك ئه‌م قۆناغه‌م ته‌واو بوو، ئینجا ده‌ستم كرد به ناسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، له گرینگ‌ترین ئه‌م ڕووداوانه‌ی توانیم دیاری بكه‌م، بریتی بوون له ڕاماڵینێكی زۆر توند له به‌رده‌كاندا، جووڵه‌ی پێچه‌وانه له شكسته به‌ردینه‌كان هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و شتانه‌ی ئه‌نجامم دا بووه هۆی سه‌رسامبوونی پسپۆڕه هه‌نگارییه‌كان، دروستكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌لتای زانیارییه‌كانی ناوچه‌كه بوو بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێسته". هاوكار وای گوت.
ئه‌و كه ئێسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له هه‌نگاریا، ئه‌وه‌ش ده‌دركێنێ كه "هه‌رچه‌نده ئێسته ناوچه‌كه وشكانییه، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ریاچه‌یه‌ك بوو كه له ڕووبارێكه‌وه نیشته‌نی بۆ ده‌هات، ئه‌وه‌ی من ئه‌نجامم دا دروستكردنه‌وه‌ی به‌رز و نزمی و پێكهاته جیۆلۆجییهكانی ١٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێسته بوو. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌م ده‌ستنیشان كرد، ئینجا ده‌ستم كرد به دروستكردنی چه‌ند نه‌خشه‌یه‌كی پێكهاته‌یی جیۆلۆجی بۆ قووڵایی زیاتر له كیلۆمه‌ترێك له ژێرزه‌وی، له‌سه‌ر نه‌خشه‌كان هه‌موو ڕووداوه‌كانم دیاری كرد. له كۆتادا ده‌ستم كرد به خستنه‌ڕووی مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی ناوچه‌كه كه ئامانجێكی گرینگی توێژینه‌وه‌كه‌م بوو".
له گرینگ‌ترین ده‌ره‌نجامه‌كان بنیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌می جیۆلۆجی ١٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێسته بۆ ده‌ریاچه‌ی پانۆنیان، ته‌واوی ورده‌كاری په‌ره‌سه‌ندنی جیۆلۆجی ناوچه‌كه له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌م سه‌رده‌مه ئاماژه‌ی پێ دراوه.
گرینگ‌ترین ئه‌و به‌رنامانه‌ی به‌كار هاتوون بریتی بوون له "هالیبه‌رتۆن دیسیژنسپهیس". له ده‌ره‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه "پێكهاتیه‌كی جێولۆجی ئه‌رێنی ئومێدبه‌خش هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌ی من كارم له‌سه‌ر كردووه له رووی سامانی سروشتی و كانزاكانه‌وه".
توێژینه‌وه‌كه به‌رز نرخێنراوه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ له هه‌نگاریا به‌و پێیه‌ی بنه‌مای ئه‌و تێزه له‌سه‌ر بڕێكی به‌رچاو له زانیاری و توێژینه‌وه‌كانی پێشتر ئه‌نجام دراون و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕوون و پوختی بۆ كردوون و ده‌رئه‌نجامی زۆر باشی خسته ڕوو، هاوكات به‌گوته‌ی هاوكار خۆی، "ورده‌كاریی په‌ره‌سه‌ندنی وردی ناوچه‌كه‌م پیشان داوه و له مێژویه‌كی زۆر كۆنه‌وه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆمان".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌ی هاوكار عه‌لی، له شاری ئه‌نكه‌ره‌ی توركیا له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی جیۆلۆجی له نیسانی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا و له‌ناویدا ده‌رفه‌تێك ڕه‌خسا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی و وه‌ك پۆسته‌ر بڵاوی كرده‌وه.
* سایزمیك به واتا له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی به‌هۆی كاریگه‌ریی سه‌رچاوه‌یه‌ك، چ زهوینلهرزهی سروشتی چ ده‌ستكرد بێت.
وشه/ هه‌نگاریا- تۆڵه فه‌ره‌ج