ریبیكا بێرگه‌ر ژنه ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌یی به ناوبانگی فڕه‌نسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌هۆی ته‌قینی مه‌تاره وهرزشییهكهیهوه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و ئه‌ستێره به هۆی به‌ركه‌وتنی پارچه‌یه‌كی ئه‌و مه‌تاره ئۆتۆماتیكییهی كه بۆ دروستكردنی شیرینی و كێك بۆ كاتی وه‌رزشكردن به‌كاری ده‌هێنا، پارچه‌یه‌كی كانزای ناو مه‌تاره‌كه به‌ر ملی ده‌كه‌وێ و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به سه‌ختی برینداری ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا ئه‌و ڕووداوه به سه‌یرترین ڕووداوی مردن ئه‌ژمار ده‌كه‌ن، بۆیه ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ووردیان له ڕووداوه‌كه و هۆكاری مردنه‌كه ده‌ست پێ كردووه، بۆ سه‌لامه‌تی گیانی وه‌رزشوانان.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره وێنه‌ی مهتارهكهیان داناوه و ڕایان گه‌یاندووه كه پێویسته چیتر كه‌س ئه‌م جۆره كه‌رسته‌یه به‌كار نه‌هێنێ، چونكه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانی، ئه‌مه‌ش كۆمپانیای مه‌تاره‌كه‌ی تووشی تووڕه‌بوون كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری گۆڤاره فڕه‌نسییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌تاره له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا، 60 ڕووداوی هاوشێوه به هۆی ئه‌و مهتارهیهوه ڕوویان داوه، كه هه‌ندێكیان بوونه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی چاو یان شكانی لووت و ده‌م و ددان.