ڤیدیۆ.. زیاتر لە 25 ساڵە وێنەی لەسەر نینۆكی دەكێشێت

:: PM:01:32:14/07/2017 ‌

وێنەكێشان یەكێكە لە هەرە هونەرە كۆن و پڕ بایەخەكان، كێشانی وێنە زۆرجار لەسەر دار یان بەردمان بیستووە، بەڵام ئەمجارە وێنەكێشان لەسەر نینۆك پەیدا دەبێت و پیاوێكی هیندی بۆ ماوەی 25 ساڵ زیاترە ئەو كارە دەكات.

ئین ناراهای ئەو دەڵێت، بە ویستی خۆم بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە نینۆكەكانم درێژ دەكەمەوە و دواتر دەیانبڕم و وێنەیان لەسەر دەكێشم.

وێنەی كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان و سروشت و كەسایەتییە پیرۆزە ئاینیەكانی (هیندۆسی) لە سەر نینۆكەكانی دەنەخشێنێت.

لە ڕێگەی ئەم كارەیەوە تا ئێستە زیاتر لە 100 نینۆكی خۆی وێنەكێشاوە و توانیویتی ناوی بچێتە نێو پەرتوكی گینسەوە و ڕیكۆردی جیهانی تۆمار بكات.

زیاتر دەڵێـت، دەمەوێ لەسەر ئەم كارەی خۆم بەردەوام بم تا هیچ كەس نەتوانێت ئەو ڕیكۆردەم لێ بسەنێتەوە، ئەم كارەی من تەنیا حەزێك نییە، بەڵكو ئەركێكی زۆریشی هەیە و پێویستە ڕۆژانە چەندین دەرمانی تایبەت بە بەهێزكردنی نینۆك و پاككردنەوەی بەكار بێنم تا نەشكێت و دواتریش بە پتەوی بمێنێتەوە.




وشە - محەمەد میران