ڤیدیۆ..سه‌ركه‌وتنی پیلانه مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئێران له عێراق
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له خواره‌وه ده‌یبینن، یه‌كێكه له گرتووخانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، كه به سه‌دان كه‌سی تێدا گیراوه و به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان و ماده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌مه‌ش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌پرسن عێراق چۆن له وڵاتێك كه كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدا بوو، به‌م ڕۆژه‌ی ئێسته گه‌یشت و حكوومه‌ت و داموده‌زگه‌كانی وڵات چی ده‌كه‌ن و بۆچی ڕووبه‌ڕووی ماده‌ی هۆشبه‌ر نابنه‌وه كه خه‌ریكه گه‌نجانی عێراق به ته‌واوی مه‌ست و بێهۆش ده‌كات.
پێشتر میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئێران به به‌رنامه و پیلان له دوای 2003 ده‌ستی كردووه به ناردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ عێراق و بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو گه‌نجان دا، تا به ته‌واوی گه‌نجانی وڵاته‌كه بێهۆش بكات و ده‌ست به‌سه‌ر وڵاته‌كه دا بگرێت، ئاماره فه‌رمییه‌كانیش ساڵ دوای ساڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری تووشبووان و ئاڵووده‌بووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ده‌رده‌خه‌ن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د