تەلەگرام داخرا

:: AM:09:41:15/07/2017 ‌

دەسەڵاتدارانی ئەندەنووسیا لە دوێنێ هەینییەوە بڕیاری داخستنی تۆڕی "تەلەگرام"یان لە سەرتاسەری وڵاتەكە داخست، بەهۆی مەترسییان لە بەكارهێنانی لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ بڵاوكردنەوەی بیری توندڕەوەی و تیرۆر لە وڵاتەكەیاندا.

ئەو هەنگاوەی ئەندەنووسیا لە كاتێكدایە میدیاكان باس لە كۆنگرەیەكی تایبەتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكەن لە شوێنێكی ئاشكرا نەكراوی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ خۆڕێكخستنەوەی تیرۆریستان لەو ناوچەیە و فرەوانكردنی چالاكییەكانیان.

وەزارەتی پێوەندییەكانی ئەندەنووسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، پێویست بوو لەو كاتەدا ئەو هەنگاوە بگرینە بەر، تەلەگرام ئاسانكاری زۆر بۆ گفتوگۆ و كۆڕ و بەیەكگەیشتنی توندڕۆكان دەكات، بۆ كێشكردنی خەڵكی زیاتر و ئاڵوگۆڕكردنی بەرنامە و پیلانەكانیان، وەك فێركردنی چۆنیەتیی دروستكردنی بۆمب و چۆنیەتیی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، ئەمانەش پێچەوانەی یاساكانی وڵاتی ئەندەنووسیان.

هەرچەندە بە تەواوی تەلەگرام لەو وڵاتە داخراوە، بەڵام تا ئێستە تۆڕی كۆمەڵایەتی تەلەگرام هیچ هەڵوێستێكی لەسەر ئەو بڕیارەی حكوومەتی ئەندەنووسیا دەرنەبڕیوە.

پێشتر میدیاكان لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەكانەوە ئاشكرایان كرد، كە تەلەگرام وەك سەكۆیەكی بەیەكگەیشتن زۆرترین خەڵكی لە دەوری خۆی كۆ كردووەتەوە و توندڕۆكان و تیرۆریستانی داعش بە بەردەوامی بەكاری دەهێنن و ژووری تایبەتی گفتوگۆیان هەیە و پیلان و بەرنامە دادەڕێژن.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د