كەشتییەكی خۆكار گەشتێكی شەش ساڵە دەست پێ دەكات

:: AM:11:45:16/07/2017 ‌

كەشتییەكی خۆكار كە خۆی سووتەمەنی بۆ خۆی دابین دەكات، لە پاریسەوە دەستی بە گەشتێك كرد كە ماوەی شەش ساڵ دەبێ، دیزاینەری كەشتییەكە هیواخوازە تەواوی پلان و بەرنامەكەی بەسەركەوتوویی بەڕێوە بڕوات و ئەم داهێنانەی سوودی زۆری هەبێ بۆ داهاتووی گواستنەوە و هاتوچۆ لە ڕێی دەریاوە.

ئەو كەشتییە سوود لە وزەی هەوا و تیشكی خۆر و سیستەمی كاركردن بە هایدرۆین لەمیانەی گەشتەكەی دەبەستێت، ماوەی گەشتەكەی شەش ساڵ دەبێ و لە پاریسەوە بەرەو زەریای ناوەڕاست دەست بە گەشتەكەی دەكات.

تێچووی ئەو كەشتییە و دروستكردن و بەرهەمهێنانی 5.25 ملیۆن دۆلاری تێچووە و درێژییەكەی 30.5 مەترە و بە ڕۆژ سوود لە تیشكی خۆر وەردەگرێ و بەشەویش با وەك سەرچاوەیەكی وزە بەكار دەهێنێ بۆ بەردەوامبوون لە ڕۆیشتن و گەشتە دوور و درێژەكەی، لە ئەگەری نەبوونی بایش لە كاتی شەودا، ئەوا سوود لە كۆگە پڕ لە هایدرۆجینەكەی وەردەگرێت.

ئەو كەشتییەكە بەهۆی شیكردنەوەی ئاو لە ڕێی سیستەمێكی كارەبایییەوە، ڕاستەوخۆ هایدرۆجین لە ئاوی دەریاكان بۆ خۆی پەیدا دەكات و بۆ بەردەوامیدان بە گەشتەكەی بەكاری دەهێنێت.

بۆ یەكەم جار كەشتی خۆكار كە خۆی سەرجەم وزەكانی ڕۆیشتنی دابین بكات لە ساڵی 1983 دیزاین كراو و لە ململانێ و كێبەركێ وەرزشییەكان سوودی لێ وەرگیرا، هەریەك لە فریدریك داریل و ڤیكتۆرین ئاروسار و پەیمانگەی توێژینەوەی فڕەنسی بەم دواییە دووبارە پەرەیان بەو بیرۆكەیە دایەوە و بە تایبەتمەندی باشترەوە كەشتییەكی تری خۆكاریان دروست كرد.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د