بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكان، ئەمڕۆ پێگەی تایبەتی پێدانەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كارا كردەوە، قوتابییانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی دەتوانن ئەنجامەكانیان لە پێگەی ئەزموونەكان وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكان، پێگەی تایبەتەكەی بە ئەزموونەكان خستە كار و پێ دەچێت لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا ئەنجامەكان ڕابگەیەنرێت بۆ قوتابییانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.
پێگەی ئەزموونەكان نووسیوویەتی ئەنجامی كۆتای ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2016 بۆ 2017 ڕادەگەیەنرێت و چاوەڕوان بن.
بۆ خوێندنی ئەمساڵ نزیكەی 250 هەزار قوتابی بەهەردوو قۆناخی نۆ و دوانزەیی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردووە.
پێشتر وەزیری پەروەردە لە شارۆكەی كەلار ڕای گەیاند، 10 ڕۆژێكی تر ئەنجامی كۆتای تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت، هەروەها كارئاسانی زۆر بۆ قوتابییان دەكرێت بەهۆی دۆخی هەرێمی كوردستان.