میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه وڵاتی چین هاوشێوه و لاساییكه‌ره‌وه‌ی ئایفۆن8ی كۆمپانیای ئه‌پڵی به‌رهه‌م هێناوه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و مۆبایله به سیسته‌می ئه‌ندرۆید8 كار ده‌كات و پرۆگرامی لانچه‌ری تێدا به‌كارهاتووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ئاپهكان ده‌كاته‌وه و هاوشێوه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر كار ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لاسایی مۆبایلی ئایفۆن8ی كردووه‌ته‌وه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی میدیاكان له‌باره‌ی ئایفۆن8ه‌وه ده‌یخه‌نه‌ڕوو، سه‌رجه‌میانی له‌و مۆبایله به‌كارهێناوه.
ته‌نیا كێشه‌یه‌ك ئه‌و مۆبایله هه‌یبێ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ كه هاوشێوه‌ی ئایفۆن8 نییه، كامێرای پێشه‌وه‌یه‌تی كه ده‌كرێته‌وه و داده‌خرێت، ناتوانرێ كاره‌كانی خۆی به كوالێتی به‌رز و خێراییه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌پڵ ئه‌نجام بدات.
بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو مۆبایلی ئایفۆن هه‌شت بخاته بازاره‌كانه‌وه و میدیاكان و شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیاش به‌رده‌وام باس له تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆری ئایفۆن8 ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته كۆمپانیای ئه‌پڵ هیچ یه‌كێك له‌و پێشبینیانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكان ئایفۆن8 به شێوه‌یه‌كی لاسلكی و بێ وایه‌ر خۆی شه‌حن ده‌كاته‌وه و كامێراكه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو و ناوازه‌یه، جگه‌له‌وه ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی تریشی هه‌یه و ده‌شگوترێ كه دوگمه‌ی هۆمی سه‌ر شاشه‌ی نه‌ماوه و پێشه‌وه‌ی به ته‌واوی بووه‌ته شاشه.