كۆمپانیای دێلی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان ئاشكرای كرد، بۆیه‌كه‌مجار لاپتۆپێكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌توانرێ بێ وایه‌ر و به‌شێوه‌ی لاسلكی شه‌حن بكرێته‌وه.
ئه‌و لاپتۆپه نوێیه ناوی "Latitude 7285"ه و له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوو له پێشانگه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی جیهان له ئیسپانیا خستیه‌ڕوو، لاپتۆپه‌كه هاوشێوه‌ی لاپتۆپێكی ئاسایی و تابڵێتێكی كه‌سییه و كێشه‌كه‌ی 675 گرام و شاشه‌كه‌ی 12 بۆسه و له جۆری Sharp IGZO 3kیه ڕوونییه‌كه‌ی 1920 به 2880 پێكسله و پرۆسیسه‌ری Intel Core I7ه.
توانای هه‌ڵگرتن و خه‌زن كردنی له هاردێكی جۆری ئێس ئێس دیه و قه‌باره‌كه‌ی 512 گێگابایته و رامه‌كه‌ی 8 یان 16 گێگابایته و ده‌رچه‌ی یوئێس بی هه‌یه بۆ پێوه‌ستن كردنی ئامێره‌كان به‌و لاپتۆپه بچووكه‌وه.
شاره‌زایانی كۆمپانیای دێل ئاشكرایان كرد، ئه‌و لاپتۆپه بێ ئه‌وه‌ی به وایه‌ر بدرێ له كاره‌با و به‌شێوه‌ی لاسلكی خۆی شه‌حن ده‌كاته‌وه و تایبه‌تمه‌ندی Wireless Charging Matی هه‌یه و ته‌نیا تێچووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه 550 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و به‌گشتیش لاپتۆپه‌كه به هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێ.