هاندەرانی ریال مەدرید پێشوازی لە فرۆشتنی یاریزانێكیان دەكەن

:: PM:12:17:17/07/2017 ‌

رۆژنامەی (ئاس)ی نزیك لە یانەی ریال مەدرید بڵاوی كردەوە كە هاندەران پێشوازییان لە فرۆشتنی گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی كردووە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا.

بێڵ چەند رۆژێك پێش ئێستا ئاهەنگی 28 ساڵەی گێڕا، بەڵام تا ئێستا بۆی روون نەبووەتەوە بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەی شاهانە دەمێنێتەوە یان نا.

بەگوێرەی رۆژنامەكە بێڵ لەوەتەی لە هاوینی 2013 لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كردووە، تا ئێستا بەشداریی تەنیا لە 56% یارییەكانی یانەكەی كردووە ئەویش بەهۆی بەردەوامی پێكانەكانییەوە.

هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی رابردوودا پاڵپشتییەكی تەواوی بێڵیان كردووە كە لە 2013وە بۆ 17 جار تووشی پێكان بووە.

هاندەران هەروەها پاڵپشتنی بۆچوونەكانی ئەم دواییەی بەرپرسانی یانەكایان دەكەن كە بیر لە فرۆشتنی بێڵ دەكەنەوە بۆ ئەوەی بە پارەكەی گرێبەست لەگەڵ كیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی مۆناكۆی فڕەنسی بكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م