ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له كۆتایی مانگی ئایار/مایۆی ڕابردوو كه‌وته ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرا، به‌رپرسێكی یه‌كێتی ڕزگاركردنی پێشمه‌رگه دیله‌كه‌ی له میدیاكان كرد به پاڵه‌وانیه‌تیی خۆی و ڕاستییه‌كه شێوێنرا و خه‌ڵكی پێ چه‌واشه‌كرا، سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه كه له كاتی هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دیله‌كه له شوێنه‌كه بووه، ڕاستی ڕزگاركردنه‌كه‌ی وه‌كو خۆی ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له‌كاتی ڕزگاركردنی سه‌ید ئه‌حمه‌د سوورچی پێشمه‌رگه‌ی فه‌وجی سێی لیوای 116ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شوێنه‌كه بوو، بۆ "وشه" دوا و ڕاستییه‌كانی ئاشكرا كرد.
پێشمه‌رگه‌كه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆی ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، گوتی، ئه‌وه‌ی له میدیاكان ده‌گوترێ دژه تیرۆر پێشمه‌رگه دیله‌كه‌یان ئازاد كردووه، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵك و خۆ به پاڵه‌وان كردن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هیچ ئه‌و به‌رپرسه ئه‌و كاره ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی، ڕاستییه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له میدیاكان ده‌گوترێ، ئه‌و پێشمه‌رگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به زه‌بری هێز ڕزگار نه‌كراوه، به‌ڵكو به دیلێكی تری داعش لای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گۆڕدراوه‌ته‌وه، ئه‌و دیله‌ی لای ئێمه بوو، ئافره‌تێك بوو كه كوڕه‌كه‌ی پله‌ی ئه‌میری له ڕیزی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه له به‌رامبه‌ر ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته به تیرۆریستانی داعش و ناردنی پێنج بارهه‌ڵگری پڕ له ده‌رمان و خۆراك بۆ تیرۆریستانی داعش، ئنجا له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێشمه‌رگه دیله‌كه ڕزگاركراوه و ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرایه‌وه.
سەید ئەحمەد سورچی كە پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 116 بوو، دانیشتووی گوندێكی سەر بە شارەدێی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێرە و شەوی 27 لەسەر 28ی ئایاری رابردوو لەكاتی هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندێكی باشووری خورماتوو، بەدیل گیرابوو.