ساڵی
٢٠٢١ قۆناخی یەکەمی شاری وزەی سعوودیە دەست بە کارەکانی دەکات و پێشبینی کراوە
داهاتی ساڵێکی ئەو شارە بگاتە ٢٢ ملیار دۆلار.
سعودیە
بە دروستکردنی شاری وزە دەیەوێت لە بواری وزەدا لە ناوچەکە باڵادستی خۆی نیشان
بدات و کۆمپانیای ئارامکۆ کە کۆمپانیای نیشتیمانیی سعوودیەیە بۆ بواری وزە، هەواڵی
کۆتاییهاتنی بەشی یەکەمی شارە پیشەسازییەکەی راگەیاند.
رووبەری
ئەو شارە پیشەسازییە ٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە شارەکە
تەواو بووە و لە ساڵی ٢٠٢١ سەرجەم پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
سعوودیە
لە بەرنامەیدایە بە دروستکردنی ئەم شارە کەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت و بە
پەرەپێدانی پیشەسازی وزە دەرفەتی نوێی کار بخوڵقێنێت.
خالید
فەتاح وەزیری وزەی سعوودیە و سەرۆکی کۆمپانیای ئارامکۆ پێشبینی کردووە داهاتی ساڵانەی
ئەو شارە بگاتە ٢٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و بەمەش ئاستی داهاتی سعوودیە بەرز
دەبێتەوە.
سەرچاوە/مێهرنیوز