له‌كاتێكدا ئاوی زێی بچووك كه‌م بووه‌ته‌وه، كوردستان و ئێران هه‌وڵی واژووكردنی رێككه‌وتن ده‌ده‌ن و له داهاتووی نزیكیشدا شاندێكی هونه‌ری سه‌ردانی به‌نداوی سه‌رده‌شت ده‌كه‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ئاو سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات، ته‌وه‌رێكی تری ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی كوردستان.
سه‌ردانی وه‌زیری كشتوكاڵ بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای ئه‌وه دێت ناوبراو به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی ئاو بوو له ئیتاڵیا، له‌وێوه سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردووه بۆ گقتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له نێوان كوردستان و ئێران.
خاڵس ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له لێدوانێكی تایبه‌ت به "وشه" رای گه‌یاند، كۆماری ئیسلامی دوو جار بانگهێشتی وه‌زیری كشتوكاڵی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاوی زێی بچووك.
خاڵس قادر ئاشكرای كرد كه ئێرانییه‌كان داوایان كردووه شاندێكی هونه‌ری وه‌زاره‌ت سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی بكات بۆ له نزیكه‌وه دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌وان ئاوی زێی بچووكیان نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئێسته خۆی وه‌رزی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه. گوتی "شانده‌كه ده‌چێته پارێزگای سه‌رده‌شت و له نزیكه‌وه سه‌ردانی به‌نداوه‌كه ده‌كات، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن وه‌رزی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه و ئه‌وه‌ی به‌ری ده‌ده‌نه‌وه كه‌مه. به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه گه‌یشتنه به رێككه‌وتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسی ئاو".
له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه ناوخۆیییه‌كانی كوردستانیش، خاڵس ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ هه‌وڵه‌كان هێشتا ئه‌نجامی نه‌بووه.
ڕۆژی 24ی حوزه‌یران ئێران ئاوی زێی بچووكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گرته‌وه كه له یه‌كه‌م بهركهوتنیدا 80 هه‌زار هاووڵاتیی شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ /135كم باكوری سلێمانی/ كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له پڕۆژه‌ی خاس دابین ده‌كرێ بۆیان كه پشتی به‌و زێیه به‌ستووه، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ زیادبوونی ئاوی به‌نداوی دووكان كه له‌وێدا كاریگه‌رییه‌كه به‌رفراوان ده‌بێت و به نه‌مانی ئاو هه‌زاران دۆنم زه‌وی وشك ده‌بێت و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ژیانیان ناله‌بار ده‌بێ
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، عه‌بدولستار مه‌جید ده‌ڵێ ئێرانییه‌كان به ئێمه‌یان گوتووه كه ئێسته‌ش به‌شی پێویستی ئاو وه‌ك جاران بۆ كوردستان به‌رده‌درێته‌وه، هه‌رگیزیش رێگه ناده‌ین له هیچ بارودۆخێكدا ئاو بگرینه‌وه.
"وشه" پێوه‌ندی به وه‌زیری كشتوكاڵ كرد كه ئێسته له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، به‌ڵام به بیانووی "نه‌بوونی كات" لێدوانی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه نه‌دا.
وه‌زیری كشتوكاڵ له لێدوانی بۆ كه‌ناڵی په‌یامی حزبه‌كه‌ی باسی له‌وه كرد كه ئێرانییه‌كان پێیان گوتوون راسته به‌نداو له‌سه‌ر زێی بچووك دروست كراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاستی ئاویش زۆر كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش هۆكاری كه‌م گه‌یشتنی ئاوه به هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی گوت، "داوام له پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قه‌ڵادزێ كردووه سه‌ردانی به‌نداوی سه‌رده‌شت بكه‌ن تا دڵنیا بین كه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك، گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌یه یان كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووبارهیهكهیه".