وەزارەتی دارایی بڕیارێك لە بەرژەوەندیی مامۆستایان دەردەكات

:: PM:02:25:17/07/2017 ‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكی فەرمی بۆ دەرچووانی پەیمانگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی و یەكەی كارگێڕیی گەرمیان) نێردراوە، تیایدا خەرجكردنی ڕێژەی %45 بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بۆ خەرج دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 17ی تەمووز، بەگوێرەی ئەو نووسراوەی دەست "وشە" كەوتووە تیایدا هاتووە، دەرچووانی پەیمانگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی و یەكەی كارگێڕیی گەرمیان) ڕێژەی %45 بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بۆ خەرج دەكات.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، دوای دەرچوونیان لە پەیمانگە، ماف و ئیمتیازی بە كالۆریوس وەردەگرن كە بریتییە لە‌ خەرجكردنی  45%ی بڕوانامەی‌ بەكالۆریۆس لە رووی دارایی و كارگێڕی، بەمەرجێك لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردە دەرنەچێت، هەروەها لە كاتی گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتێكی تر ئەو ماف و ئیمتیازانە وەرناگرێت، هەڵگرانی ئەم بڕوانامەیەش ناتوانن درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.





وشە - رامیار جەواد