جۆره گیایه‌كى زیاندار كه به زاراوه‌ى ناوچه‌كه پێی ده‌لێن "گورگهیى" به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌ربه‌ڵاو له نێو كشتو‌كاڵى سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى بڵاو بووه‌ته‌وه و زیانێكى زورى پێ گههاندووه، جووتیاره نموونهكهى شارى ههلهبَچهش راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و خه‌ریكى جوره داهێنانێكه بو چاره‌سه‌رى ئه‌و گیایه.
عه‌بدولخالق زاده جوتیارێكى سنوورى شاره‌دیێ دێرهلوكى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى به "وشه"ى گوت، ئه‌م ساڵ سێ ئه‌وه‌نده‌ى ساڵى رابردوو ده‌ستم به چاندنى ده‌رامه‌ت و كشتوكاڵ كردووه و به‌ڵام ئه‌وه‌ى نیگه‌رانی كردووین به‌شێوه‌یه‌كى زور گورگهیى له‌نێو ده‌رامه‌ت و كشتوكاڵهكهمان هه‌یه و ناتوانن له‌و گیایه رزگار بین.
زیاتر گوتی، ئێمه له رێگه‌ى هه‌ڵكێشان و ره‌شاندن به ده‌رمان، چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین به‌ڵام كاتییه و ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك نامێنێ و دواتر ده‌ڕوێته‌وه.
سه‌برى بیاڤهیى، ئه‌ویش جووتیارێكى ناوچه‌كه‌یه و ئه‌م ساڵ زه‌ویه‌كى گه‌وره‌ى ته‌ماته چاندووه، ده‌ڵێت، گورگهیى زیاتر له نێو ته‌ماته ده‌ڕوێت، چونكه ته‌ماته ده‌بێته هۆى سیبه‌ر بو گورگهیى و هه‌میشه شێ له‌نێو گه‌ڵا و ره‌گه‌كان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى په‌یداكردنى ئاو بو ئه‌و جوره گیایه، ئاودێیكردنى ته‌ماته‌ش رێگایه‌كه بۆ له‌ناوبردنى گورهیى، به‌ڵام گورگهریى ئه‌وه‌نده بڵاوبوتوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له‌ناو ببه‌ین.
ستار خورشید به‌رێوه‌به‌رى بنكه‌ى شیره‌تكارى كشتوكاڵ له شاره‌دیێ دێره‌لووكى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى به "وشه"ى راگه‌یاند، گورگهیى یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین جوره گیای زیانبه‌خش له نێو ده‌رامه‌ت و كشتوكاڵ له سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى و ده‌روبه‌رى، به‌ڵام وه‌ك حكوومه‌ت هیچ هه‌نگاوێك بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و جۆره گیایه نه‌دراوه.
زیاتر گوتی، ئێمه وه‌ك بنكه‌ى شیره‌تكارى كشتوكاڵ ده‌توانین رێنمایى له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى ئه‌و گورگهییه پێشكه‌ش به جووتیاران ده‌كه‌ین چونكه هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و جوره گیایه، خۆى گورگهیى جورێكه له نه‌خۆشى و گیایه‌كى مشه‌خۆره و له‌سه‌ر ده‌رامه‌ت و كشتو‌كاڵى به‌ردارى تر ده‌ژی كه كردارى رۆشنهپێكهاتنى نییه و له‌سه‌ر خانه‌كانى قه‌د و گه‌ڵا ده‌ژی و هه‌موو ئه‌و خۆراكه‌ى بۆ ده‌رامه‌ت ده‌چێت گورگهیى ئه‌و خوراكه ده‌مژێت و له ئه‌نجامدا زیانێكى زۆر به به‌رهه‌مى ده‌رامه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ره‌كه‌ى لاواز ده‌كات یاخود له‌ناوى ده‌بات.
به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى شیره‌تكارى كشتوكاڵ له شاره‌دیێ دێره‌لووكى راشی گه‌یاند، گورگهیى له رێگى تۆ‌و زیاد ده‌بێت، بۆ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی، جووتیاران ده‌توانن له رێگه‌ى كێڵان، ریساندن، هه‌ڵسه‌نگاندن، راكێشانى گورگهیى پێش ئه‌وه‌ى بكه‌وێت گوڵ و تۆ‌و، فێڵ له گورگهیى بكه‌ن، بۆ نموونه ته‌ماته‌ى سوور له‌گه‌ڵ توتنى جگه‌ره پێكه‌وه بچێنرێت واته له‌نێو چه‌ندان نه‌مامى ته‌ماته نه‌مامێك تووتن بچنێرێت، به‌كارهێنانى مێش و مه‌گه‌ز له‌سه‌ر گه‌ڵاى گورگهیى كه تۆوى گورگهیى ده‌خۆن.
له‌لایه‌كى تره‌وه، ئازاد محه‌مه‌د جوتیاره نموونهكهى هه‌ڵه‌بچه به "وشه"ى راگه‌یاند كه ئه‌ویش تا ئێسته ناتوانێت گورگهیى به ته‌واوه‌تى له‌ناو ببات و گوتى، گورگهیى خۆى جۆرێكى نه‌خۆشییه و زۆر به‌ربڵاوه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ت دروست ده‌كات، ماوه‌یه‌كه من خه‌ریكى دۆزینه‌وه‌ى داهێنانێكم له‌سه‌ر بنبڕ‌كردنى گورگهیى، به‌ڵام تا ئێسته به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووم.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى