قایمقامى شارۆكه‌ى سۆران ئاگاداریه‌ك ئاڕاسته‌ى دانیشتووانى شارۆكه‌كه ده‌كات و له گرتنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه ئاگاداریان ده‌كات و داواى هاوكاریش ده‌كات.
كرمانج عیزه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووزى 2017، به"وشه"ى راگه‌یاند "داوا له ته‌واوى دانیشتوانى سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى سۆران ده‌كه‌م تكایه تا سبه‌ی سێشه‌م 18ى ته‌مووز ئاگاداری ئاو بن".
قایمقامی سۆران زیاتر گوتی "ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سۆران خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی خه‌زانه‌كانی ئاوی پڕۆژه‌ی بێخاڵه و بۆڕیه‌كی ئاویش ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه تا سبه‌ی كه ئاوى سه‌ره‌كى ئاسایی ده‌بێته‌وه، داواكارین هاوكاری خۆتان و ئێمه‌ش بكه‌ن".
شارۆكه‌ى سۆران /96كم باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/ له رووى كارگێڕییه‌وه سه‌ربه پارێزگه‌ى هه‌ولێره، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌و شارۆكه‌یه نیشته‌جێیه، هاوبه‌شانى ئاوى سۆران زیاتر له چوار ملیارد دینار قه‌رزدارى حكوومه‌تن.
سۆران – موڕشید برادۆستى