هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌شه‌ی زانكۆ یان په‌یمانگه، یه‌كێكه له گرانترین بڕیاره‌كانی قوتابی له ته‌واوی خولی خوێندنیدا، بۆیه زۆرێك له خوێندكاران تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بن كاتێك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگه به ناشاره‌زایی هه‌ڵده‌بژێرن و داهاتووی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست یه‌كێكی تره‌وه.
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێویسته ئاگاداری بیت له كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌ش و زانكۆیه‌ی بۆی ده‌چیت:
- هه‌ڵه‌ی قوتابییان له‌وه‌دایه دوای ناوبانگی ئه‌و زانكۆ و په‌یمانگه‌یانه ده‌كه‌ون كه له ناو خێزان و وڵاته‌كه‌یدا چاوی زۆر له سه‌ره. ئه‌گه‌ر كاتی خوێندنه‌كه‌ت نزیك بووه‌ته‌وه و هێشتا حه‌زت بۆ بوارێك نه‌چووه كه درێژه به گه‌شتی خوێندنه‌كه‌ت بده‌ی تێیدا، ئه‌وا هیچ دوودڵ مه‌به و هه‌وڵ بده شوێنێكی ئارام بۆ خۆت بدۆزیته‌وه و تێیدا چه‌ند گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی تۆ شاره‌زاییت تێیاندا هه‌یه و توانای به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زیره‌كییه‌كه‌ت له‌و بواره‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆت بكه‌ی.
- بیر له‌و شتانه بكه‌ره‌وه كه بۆ تۆ نه‌گونجاون و هه‌رگیز نه‌تویستووه گفتوگۆش له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه بكه‌ی، له مێشكی خۆت لیستێك بۆ ئه‌و بواره نه‌خوازراوانه بكه‌ره‌وه و به شێوه‌یه‌ك له‌به‌رچاو خۆتی بخه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت ئاسانتر بێت.
- بیر و هۆشت لای هاوڕێكانی قۆناغی ئاماده‌ییت نه‌بێت و هه‌وڵ مه‌ده له‌گه‌ڵ باشترین هاوڕێت له هه‌مان بوار بخوێنیت، چونكه هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نی شێوازه بیركردنه‌وه و ئامانجێكی جیاواز و تایبه‌ت به خۆیه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتووی خۆت به كه‌سێكی تر ببه‌ستیته‌وه، یان توانا و ئامانجه‌كانی خۆت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت یان ئه‌و. هه‌رگیز نابێ به‌شێك هه‌ڵبژێری كه له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانت ناگونجێ، چونكه هه‌ڵبژاردنی ئاره‌زووی كه‌سێكی تر ده‌بێته شكستهێنان به ته‌واوی داهاتووت و هه‌رگیز حه‌زت بۆ ئه‌و بواره ناچێت و له خوێندنه‌كه‌تدا به‌ره‌ودوا ده‌ڕۆیت.
- ئه‌گه‌ر تۆ بوارێكی تایبه‌تت هه‌ڵبژاردووه و خه‌ونێكی گه‌وره‌ت هه‌یه بۆی، به‌ڵام ترسی به‌رده‌وامبوونت لێی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ر ئێسته ده‌ست بكه به خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه و چۆنیه‌تیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره سه‌ركه‌وتوو و به‌ناوبانگن.