ملیاران مرۆڤ ڕۆژانه به كوپێك قاوه‌ی گه‌رم ده‌ست به ڕۆژێكی نوێ ده‌كه‌ن و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ملیاران هه‌ن كه به كوپێك ئاوی سارده‌وه ده‌ست به چالاكییه‌كانی ڕۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كامه‌یان زیانی زۆرتر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت؟.
کاتێک پەرداخێک ئاوی سارد دەخۆیتەوە یارمەتی جەستە دەدات لە دەرکردنی ژەهرەکان و چەندان کاری تر له هه‌مان كات قاوه‌ی گه‌رم كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی گه‌رمی تێدایه، وا ده‌كات كه هۆشیار و به ئاگا بین، به‌ڵام له هه‌موویان به سوودتر پێویسته به‌یانیان دوای له خه‌و هه‌ڵسان كوپێك ئاوی گه‌رم بخۆنه‌وه.
به خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی گه‌رم سوودی ته‌ندروستی زۆرت پێ ده‌گات و باشترین ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێكی خۆشت هه‌بێ، له خواره‌وه زۆرترین سووده ته‌ندروستییه‌كانی خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی گه‌رم له به‌یانیان دا ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا یارمه‌تی خوێن ده‌دا گه‌رم بێ و پڕ جوڵه بێ، توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئاوی گه‌رم هێزی ڕۆیشتنی خوێن له نێو موولوله و شانه ماسولكه‌یییه‌كان زیاتر ده‌كات، كاتێك ئاوی گه‌رم نه‌مێنێ، هێزی ڕۆیشتنی خوێن له نێو ماسولكه و ده‌ماره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌یانیان زوو ئاوی گه‌رم بخۆنه‌وه، تا به ته‌واوی سوڕی خوێنتان چالاك بێت.
دووه‌م: كێشی جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه، به گشتی خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێشی له‌ش، بەڵام خواردنەوەی ئاوی گەرم کارەکە به‌گوڕ ده‌خات و وا ده‌كات زووتر كێشی له‌شتان داببه‌زێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه گرووپێك ئافره‌تی قه‌ڵه‌و به‌شدارییان تێدا كردووه و خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێ له كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته له ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته‌دا، جگه‌له‌وه‌ش حه‌ز و ویستی مرۆڤ بۆ خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
بۆچی خواردنەوەی ئاوی سارد خراپە؟
قومێک ئاوی سارد لە هاویندا هەستەکی خۆشە و دەتوانێت فێنکت بکاتەوە، بەڵام ئاوی سارد لە ڕاستیدا باش نییە بۆ تەندروستی مرۆڤ، کاتێک کە دەیخۆیتەوە جەستەت وزەییەکی زۆر بەکاردێنێت، بۆئەوەی گەرم ببێتەوە و بگاتەوە پلەی گەرمی ئاسایی خۆی، ئه‌مه‌ش جه‌سته‌تان ماندوو ده‌كات و وزه‌ی به‌فیڕۆ ده‌دات.
لەلایەکی ترەوە ئاوی سارد پەستان دەخاتە سەر دەمارەکانی خوێن و رەقکردنی ئەو خواردنەی کە دەیخۆی، وا لە ئەندامەکانی هەرس
دەکات کە زیاتر کار بکەن بۆ تێکشکاندنی خۆراک، لەبەر ئەوەیە خواردنەوەی ئاوی گەرم باشتر و ته‌ندروست تره و پزیشكانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌رگێڕانی: ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان.