ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى رازیبوونى حزبه‌كه‌ى به كارابوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ مه‌رج ده‌ڵێت، "هیچ شتێكى فه‌رمى نییه".
دوێنى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كۆ بوونه‌وه و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، پارتى رازى بووه به‌بێ مه‌رج په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه كه پێشتر مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌بوو سه‌رۆكى په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ یه‌ك دانیشتنى په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى و دواتر بدرێت به كه‌سێكى تر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووز، ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ شتێكى فه‌رمى له‌باره‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته فراكسیۆنى پارتى.
زیاتر گوتى، ئه‌گه‌ر بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه درابێت، بێگومان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى دوێنێى پارتى و یه‌كێتى دوابه‌دواى ئه‌وه هات كه پێشتر پڕۆژه‌یه‌كى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه ره‌ت كرایه‌وه و ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن به‌بێ مه‌رج پارتى رازى بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته پرسى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان رۆژه‌ڤه و تا ئێسته ته‌نیا گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى نوێنه‌ریان له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاماده‌كارى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان نییه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام دا و سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیشى كردووه.