خانمه گۆرانیبێژی کورد "باران" بۆ ئه‌نجامدانی دوو كۆنسێرتى گه‌وره به سه‌ردانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
پێشتر باران له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نووسی بووى، خۆشحاڵە بەوەی هاتۆتە کوردستان و کە دەبینێت خەڵکەکەی بە زمانەکەی ئه‌و قسه دەکه‌ن، هەستێکی زۆر خۆش و تایبەتى هەیە، ڕاى گه‌یاندووه:"حەزم دەکرد هەردەم لە ناو کەسوکار و هاوزمانەکانی خۆمدا بومایه".
کۆنسێرتەکانی باران لە کوردستان زۆرترین بینەری هەیە و لە ئێستادا خەریکی زنجیرە ئاهەنگێکە لە گرانترین هۆتێلەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك سەرەڕای گرانی نرخی پلیتهكانیشى خەڵکێکی زۆر ئامادەی ئاهەنگەکانى ده‌بن.
له پۆستێكى تایبه‌تى واڵهكهى نووسیوویه‌تى "من ده‌مه‌وێت كچانى وڵاته‌كه‌م فێر ببن شه‌وان بێنه ئاهه‌نگ و بۆخۆیان كه‌یف بكه‌ن".
باران گۆرانیبێژى لاوى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵاته و له دایك بووى شاری مه‌هاباده، ههودارێكى گه‌نجى زۆرى هه‌یه و یه‌كه‌م به‌رهه‌مى به‌ناوى Ziadi بڵاو كرده‌وه‌كه 11 ملیۆن بینه‌رى هه‌بوو له چه‌ناڵى تایبه‌تى خۆى.