به هۆی دزینی شوێنه‌واره‌كانى ناوچه‌یی "نه‌مروود" كێشه و شه‌ر له نێوان دوو گرووپی حه‌شدی شه‌عبی مه‌سیحی دروست ده‌بێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووز، محێدین مزوورى به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی لقی14 پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسل به"وشه"ی راگه‌یاند، حه‌شدی مه‌سیحی به‌ناوی بابلیۆن له ناوچه‌ی نه‌مروود هه‌ندێك شوێنه‌واریان دزیبوو له بازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی مه‌سیحی سه‌ر به په‌رله‌مانتار "یونادم یوسف كه‌ننا" رێگریان لێ كرا‌و و شوێنه‌واره‌كانیان لێوه‌رگرتبوونه‌وه ئه‌وه‌ش بووه هۆى شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو لادا.
زیاتر گوتى، حه‌شد به‌رده‌وام كێشه بۆ هاووڵاتییان دروستا ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆكارى نانه‌وه‌ى كێشه له سنووره‌كه‌دا و ئێسته چه‌كداریان به‌هۆى ئه‌و دزییه‌وه گیراون و دراونه‌ته دادگا.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكى مه‌سیحی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای دروست بوونی ئه‌وكێشه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌شدی به‌بلیۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاتۆته سه‌ر هێڵ و سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌یه.
بڵند ئیبراهیم