سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى دیپلۆماسیی ئێرانى له شارى ههولێًر كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، ماڵپه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی دیپلۆماسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبۆته‌وه.
به پێى هه‌واڵى ئه‌و ماڵپه‌ره شانده‌كه دووپاتى له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردۆته‌وه و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پیشان داوه.
هاوكات سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانی زیاتر به پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران پیشان دا و دووپاتیی كرده‌وه كه ئێران ده‌توانێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.