به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازی ماڵان له شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ سێ هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووز، ئه‌یوب غه‌ریب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به"وشه"ی راگه‌یاند، دره‌نگانى شه‌وی رابردوو به هۆی ته‌قینی بوتڵی غازی ماڵان سێ هاوڵاتی سووتان و گیانیان له ده‌ستدا.
زیاتر گوتى، هاووڵاتییه‌كان له یه‌ك خیزانن و دایكێك و دوو منداڵن كه منداله‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌ن سێ ساڵ ئه‌وه‌ى تریش ته‌مه‌ن 5 ساڵه، دایكیشیان ته‌مه‌نی 23 ساڵه به ناوی (س. أ. ك).
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش به‌هۆى ته‌قینى بوتڵى غازى ماڵان چه‌ندان كه‌سى تر بوونه‌ته قوربانى و گیانیان له ده‌ستداوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی