پۆلیسی گه‌رمیان هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێكی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی له رووباری سیروان راگه‌یاند كه ماوه‌ی 20 رۆژه بێ سه‌رووشوێنه، به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ته‌رمه‌ش له‌مساڵدا ده‌بێته پێنج كه‌س به خنكاوى دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به"وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی20رۆژ ده‌بێ گه‌نجێكی نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به ناوی (فریاد محه‌مه‌د عه‌لی) له دایك بووی ساڵی 1993 بێ سه‌روشوێنه و هیچ سۆراغێكی نیه، به‌ڵام دواجار ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه له رووباری سیروان دۆزرایه‌وه.
زیاتر گوتى، ئه‌و گه‌نجه كه به خنكاوی له نێو رووباری سیرواندا دۆزرایه‌وه، باری ده‌روونی ته‌واونه‌بووه و ئێسته ته‌رمه‌كه له پزیشكى دادى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خنكانهكهى ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به پێی ئاماری به‌رگری شارستانی گه‌رمیان و پۆلیسى گه‌رمیان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چوار ته‌رم له سنووری یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان له رووباری سیروان و چمی ئاوه‌سپی دۆزراوه‌ته‌وه.
لاى خۆیه‌وه نیعمه‌ت عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا بانگه‌واز ده‌كه‌ین گه‌نجان نه‌چنه رووباری سیروان بۆ مه‌له‌كردن، به‌ڵام گه‌نجان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه نایه‌ن و ئه‌وه‌ش رووداوى خنكانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی