ساز توشى شۆكتان ده‌كات

پێشكه‌شكارى کوردستان "ساز ئاسۆ" چەند وێنەیەکی نوێى خۆی بە ستایلێکی جیاواز لە واڵى تایبه‌تى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو کردەوە و هەوادارانی سەرسام کرد.

ساز ئاسۆ لە ئێسته‌دا بە نیازە ببێتە پێشکەشکاری بەرنامەی (The voice kids) لە کەناڵی( پلیستانك)ی منداڵان كه‌ ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە دەنگ خۆشی منداڵان و لیژنەی دادوەرانیش بریتین لە (کیژان ئیبراهیم خەیات و حەسەن غەفور و ڕۆژین).

ساز ئاسۆ لە دایک بووی ساڵی 1993 یە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمەریکی تەواو کردووە، لە ئێسته‌دا کاری پێشکەشکاری دەکات.


وشە - محەمەد میران


PM:08:00:17/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 6352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌