سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی راى گه‌یاند، ده‌ست به كاركردن له پرۆژه راگیراوهكانى سلێمانى ده‌كرێته‌وه و یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانیش ئاشكراى كرد كه ئه‌وان ئاگه‌دارى شتێكى له‌و جۆره نین.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، یوسف یاسین سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، داوایان له به‌ڵێنده‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن له شاره‌وانی به مه‌به‌ستی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی كار له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی شاره‌كه.
زیاتر گوتى، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوود راگیرابوون كاركردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و پاره‌یان بۆ ته‌رخان كراوه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى روونى كرده‌وه كه 15 پرۆژه‌ی شاره‌وانی له شاری سلێمانی كاركردن تێیاندا راگیرابوو ئێسته كاركردن تێیاندا ده‌ستى پێ كردۆته‌وه كه خه‌رجى ئه‌و پڕۆژانه چوار ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
هاوكات میران كه‌مال، گوته‌بێژی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی سلێمانی به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پاره‌ی بۆ شاره‌وانی سلێمانی ته‌رخان كردووه وه‌ك بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵیان بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌و پرۆژه گرنگانه بكه‌نه‌وه كه راگیراون.
ئاشكراى كرد كه ئه‌وان وه‌ك به‌ڵێنده‌ران به فه‌رمی ئاگه‌دار نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاركردنی ئه‌و پرۆژانه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه ده‌بێت كه پێشتر له شاره‌وانی تۆماركراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو به‌هۆى تهگژهى داراییه‌وه چه‌ندان پرۆژه له پارێزگاى سلێمانى راگیرابوون كه پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و ته‌ندروستى و رێگه و بان له‌خۆى ده‌گرێت و زۆربه‌ى پرۆژه‌كانیش له ڕێگه‌ى به‌ڵێنده‌رانه‌وه جیبَهجێ ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی