گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، ماڵپه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لێدوانێكى سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بڵاو كرده‌وه له‌باره‌ی هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن كه گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیا ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
"هه‌ندێك له ده‌زگه نابه‌رپرسه‌كانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیاوه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و ڕێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان" ماڵپه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ڵێ.
هاوكات له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌فین دزه‌یى راى گه‌یاندووه، به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێسته پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه تا ئێسته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى رانه‌گه‌یاندووه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس لهوهدهكهن كه سیوله نییه، بۆیه خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه.