له‌مه‌ودوا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، سیسرک لە ماڵدا زۆر دەبن و ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاربوونی مرۆڤ به تایبه‌ت خانمان.
سیسرك گیاندارێكه شوێنى نیشته‌جێ بوونیان له wc و مه‌نهۆڵى ئاوهڕۆیهكانه، له وه‌رزى زستان سڕ ده‌بن و له وه‌رزى هاوین دێنه ده‌ره‌وه، سوودى سیسركه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى درووست بوون بۆ خواردنى كرم و به‌كتریاى سه‌ر خۆراك و شته تێك چوو و پاشه ڕۆ و پاشماوه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ى خانمان له سیسرك نه‌جاتیان بیت و به ئارامى بنوون شه‌وان، ئه‌وا ئەم ڕێگایە باشترین ڕێگایە بۆ بنبڕکردنی سیسرک لە ماڵەکاندا، هەروەها بۆ ڕێگرییکردن لەسەرکەوتنی سیسرک بە زێرابەکاندا و نەهاتنە دەرەوەیان لە شوێنەکانیاندا.
بۆ ئەوەی سیسرکەکان لە نێو زێراب و کونەکانی ماڵەکەتدا نەیەنە دەرەوە، پێویستە ڕۆنی نەعنا یان سركه‌ى نه‌عنا بەسەر ئەو شوێنانە بپرژێنی، کە سیسرکەی لێ دێتە دەرەوە، بەمەش سیسرکەکان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و نایەنە دەرەوە.
ھۆکاری ئەوەی سیسرکە لە بۆنی نەعنا نزیک نابێتەوە ئەوەیە، بۆنی نەعنا تیژە و سیسرکە حەزی لێ ناکات، ھەر شوێنێکیش بۆنی نەعنای لێ بێت، لێی دوور دەکەوێتەوە.