دواى زیاتر له شةش ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له هونه‌ر و چاوى ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌مرۆ گۆرانیبێژی "باخان" پاش دابڕانێکی زۆر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوكرده‌وه له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام.
باخان لە واڵى تایبەتی خۆی وێنەیەکی لەگەڵ باوکی‌دا بڵاو كردۆته‌وه و لەسەری نووسیویه‌تى:" هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ باوکی ئەزیزم هەمیشە لە ناو قۆڵایی دڵمدای".
باخان سه‌لاح مەجید لە 21/7/1989 لەشاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەری هاتۆتە دونیاوە.
خێزانەکەیان لە چوار کچ و یەک کوڕ پێک هاتوون کە باخان بچوکترینیانە، لە ساڵی (1997) لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوو دەکەنە وڵاتی هۆڵه‌ندا و هەتا ئێستاش هەر لەوێ نیشتەجێن.
جگە لە خۆی و باوکی که ده‌کاته هونه‌رمه‌ند "صلاح مجید" چەندین هونەرمەند و شاعیر و نوسەریان لە بنەماڵەکەیاندا هەڵکەوتووە وەکو شاعیران"شاعیری گه‌وره‌ی کورد کامەران موکری و ئەخۆل و وێنه‌کێشی جیهانی لاله عه‌بده و چه‌ندین هونده‌رمه‌ندی تر".