خانم سه‌عید ئه‌و ژنه‌ی له ڕێگه‌ى ده ستیهكانهوه چاوی هاووڵاتییان پاك ده‌كاته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌رى چاویان سه‌ردانیان كردووه.
خانم سه‌عید ته‌مه‌نى 63 ساڵه و له گوندی "تاسڵووجه" ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور له دایك بووه ئێسته دانیشتووی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقه، ئه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاوى هاووڵاتییان به‌ده‌ستى پاك ده‌كاته‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌نه‌خۆش سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
خانم له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه بۆ "وشه" گوتى، چاو پاككردنه‌وه له‌دایكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه و ئێسته منداڵه‌كانیشم فێر كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دواى خۆم ئه‌و كاره هه‌ر بمێنێت و به‌ده‌سته‌كانى چاو پاك ده‌كاته‌وه هه‌رچى شتى تێدابێت دێته دره‌وه.
زیاتر گوتى، رۆژانه به‌ده‌یان كه‌س سه‌ردانى ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جار هاووڵایی بیانیش سه‌ردانى ده‌كه‌ن و ماوه‌ى 12 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ى رابردوو تا ئێسته زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س بۆ چاره‌سه‌رى چاویان سه‌ردانیان كردووه.
سلێمانى/ هاوناز و تریفه