دوێنی دووشه‌م چه‌كداران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی "قوه جه‌ویه"ی عێراق و خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان كوشت، ئێسته‌ش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یجه عێراقییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ناوبراو خۆی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی خۆی كوشتبێ و دواتریش خۆی كوشت بێ، به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، كه چه‌كدارانی نه‌ناسراو دوێنێ دووشه‌م هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی عه‌قید به‌شیر فازل حه‌مدانی له ناوچه‌ی مه‌نسووری ڕۆژئاوای به‌غدا و خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان كوشتووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانیش گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌رییان كرد و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
له دوێنێ ئێواره‌وه له په‌یج و به‌شێك له میدیاكانی عێراق وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی یانه‌ی قوه جه‌ویه خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی خۆی كوشتوون و پاشان خۆیشی كوشتووه، به‌ڵام ئه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی به ته‌واوی ره‌ت ده‌كرێته‌وه، هۆكاری كوشتنی بۆ ڕێگری له گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی وه‌رزش ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
خه‌ڵكی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له كۆمێنته‌كان نووسیویانه، ئایا كه‌س هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی بكوژێ، به جلی ژێره‌وه ئه‌و كاره بكات، مرۆڤ ئه‌گه‌ر بزانێ 100% كۆتایی به ژیانی دێ، هیچ كات ڕێگه نادات به جلی نائاسایی بێ و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا كه به شایسته‌ییه‌وه خۆی بكوژێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، هێزه ته‌ناهییه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و خۆیان كوشتووه، ئیتر هۆكار چییه؟ ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات به‌شێك له خه‌ڵكیش ده‌ڵێن، ئه‌وه میلیشیاكان و دز و گه‌نده‌ڵكاره‌كانی عێراقن، خانه‌واده‌یه‌ك تیرۆر ده‌كه‌ن و دواتریش پروپاگه‌نده‌ی نامۆ و جۆراوجۆری ده‌خه‌نه پاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری تاوانه‌كه له‌سه‌ر خۆیان لابده‌ن.