ڤیدیۆ..لافاو ئیسته‌نبۆل داده‌پۆشێ
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی شاری ئیسته‌نبۆلی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ماوه‌ی 600 ساڵ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه و دواتریش پایته‌ختی توركیا و ئێسته‌ش به پایته‌ختی دووه‌می ئه‌و وڵاته داده‌نرێ، به‌ڵام به‌هۆی بارانبارینی زۆر و به خوڕ تونێڵه‌كان پڕ بوون له ئاو و پۆلیسی فریاكه‌وتن به به‌له‌می بچووك هاتوچۆ له نێو تونێله‌كه ده‌كه‌ن و فریای خه‌ڵك ده‌كه‌ون.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له كاتێكدایه له ساڵانی ڕابردوو هه‌ر كاتێك به‌هۆی بارانه‌وه لافاوێكی بچووك له شاره‌كانی كوردستان دروست ببێ، خه‌ڵكی ده‌ست به گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه ڕووداوی سروشتین و له ژێر ده‌سه‌ڵات و توانای كه‌س نین، هه‌رچه‌ند زێراب و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆیش باش بێ، به‌ڵام كه كاره‌ساتی سروشتی و لافاو به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه دروست بوو، به‌رگه‌ی ناگرێ و ئاو گل ده‌بێته‌وه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د