ئایفۆن ئیمۆجی ئیسلامی زیاد کرد

:: PM:03:11:18/07/2017 ‌

کۆمپانیای ''ئەپڵ''ی ئەمریکی، نوێترین داهێنانی لە بەرهەمەکانیدا کردووە، ئەویش زیادکردنی ئیمۆجیی ئیسلامی و چەند جۆرێکی ترلە ئامێری ئایفۆن و ئایپاد و ئامێرەکانی تری تایبەت بە ئەپڵ.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی ''سی نێت'' ڕوونی کردەوە، ئەو ئیمۆجیانە لە ئامێرەکانی سیستەمی ''ئای ئۆ ئێس'' و ''ماک ئۆ ئێس'' و '' وەتچ  ئۆ ئێس'' و ئەوانیتر دەگرێتەوە، باسی لەوەش کرد ئەو نوێکردنەوەیە بۆ هەموو سیستەمەکان لە ئای ئۆ 11 دەست پێدەکات و بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.

ئەوە یەکەم جارە ئیمۆجیەکی لەم شێوازە بچێتە ناو سیستەمی پێوەندی کردنەوە، هەرچەندە پێشتریش لە نێوان باڵەخانە و شوێنە ناسراوەکانی دنیادا، ئیمۆجی کەعبەی داندراوە، ئەم جارەیان کۆمپانیای ئەپڵ ئافرەتی لەچک بەسەر و پیاوی ڕیشنی بۆ زیاد کردووە کە ئەمانەش تایبەتن بە ئیسلام.

لە ماڵپەڕی تایبەتی بە ئەپڵدا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر داوای بەکارهێنەران ئەو ئیمۆجانە زیاد کراون،  درووستکردنی ئەو ئیمۆجیانە گوزارشت لە بەکارهێنەرانی ئامێرەکە دەکەن، بە شێوەیەکی گونجاو. 

نزیکەی 56 ئیمۆجیەکی دیکەش بڕیارە لەگەڵ هاتنی ئای ئۆ ئێس یازدە زیاد بکرێت، لەوانەش زۆمبی و ئاژەڵەکانی وەک کەرەکێوی و یۆگاکردن و چەند شتێکیتر..

سەرچاوە/ سکای نیوز






وشە - ڕێناس شابان