بە دەنگی کورد متمانە لە بەڕێوەبەری بانکی دیالە وەرگیراوە

:: PM:04:55:18/07/2017 ‌

بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە متمانە لە بەرێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دیالە وەرگیراوە و کوردانی ئەندام لەو ئەنجوومەنەیش دەنگیان پێ دا.

ئەمڕۆ سێشەم 18ی تەمووز، زاهیر تاهیر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، لەسەر لیستی ئاشتی كوردستانی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەكۆی دەنكی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە متمانە لە بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دیالە وەرگیراوە .

زیاتر روونی دەکاتەوە، هۆكاری سەندنەوەی متمانە لەو بەرپرسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تێوەگلاوە لە گەندەڵی و كەمتەرخەم بووە لە رووی كارگێڕییەوە بۆ راپەڕاندنی كارەكانی و چاودێری كردنی دەزگاكەی، هەربۆیە لەو هەفتەیەشدا چەند چەكدارێك دوو ملیار دیناری نێو بانكەكەیان دزی.

دوو هەفتە لەمەوبەر ئەو بەرپرسە ئاگاداركرابو بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن ئامادەبێت، بەڵام ئامادە نەبوو، بۆیە بەكۆی دەنگ متمانەی لێ سەندرایەوە.

رۆژی شەمە 15ی تەمووز دوای دزینی زیاتر لە دوو ملیار دینار، ژمارەیەک لە پاسەوانانی بانكی كشتوكاڵی دیالە گیران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەپێی راگەیەنراوێكی لقی خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانی تری دیالە زۆرینەی ناوچە كوردستانییەكان بێبەش كرابون لە قەرزە كشتوكاڵییەكانی تایبەت بەو بانكە لەماوەی دوو ساڵی رابردو.

"وشە" ئەوەی زانیوە كەسی متمانەلێ وەرگیرا و خاتوو "ب . م" بە یەكێك لە شیعە دیارەكانی نێو دەزگا حكوومییەكانی دیالە هەژمار دەکرێت.

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - هیدایه‌ت جان