سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌وانه‌ى دوو دڵن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ماناى دژایه‌تى ریفراندۆم نییه له ناوخۆدا و نابێت چاوه‌ڕوانى له هیچ وڵاتێك بكه‌ین كه بڵێت پشتگیرى ریفراندۆم ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى ته‌مووز، له‌میانه‌ى به‌رێوه‌چوونى پانێڵێكى تایبه‌ت له ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان كه له شارى هه‌ولێر ئه‌نجام درا، د. كاوه مه‌حموود سكرتێرى حزبى شیوعى راى گه‌یاند، ده‌ستوورى عێراق دروستكراوى ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌و فیدراڵییه‌ى تێدا نییه كه كورد داواى ده‌كات و پێشتر به ناچارى ده‌نگى بۆ دراوه.
زیاتر گوتى، هیچ تاكێكى كورد بڕواى وا نییه كه ئێران و توركیا رازى بێت به‌وه‌ى بڕیار بدرێت بۆ ریفراندۆم و ئه‌وان بڕوایان به ریفراندۆم نییه و هه‌ركاتێك ده‌ڵێن دواى بخه‌ن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه "ریفراندۆم نه‌كرێت".
سكرتێرى حزبى شیوعى گوتى، ئه‌وانه‌ى دوودڵن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ماناى دژایه‌تى ریفراندۆم نییه له ناوخۆدا و نابێت چاوه‌ڕوانى له هیچ وڵاتێك بكه‌ین كه بڵێت پشتگیرى ریفراندۆم ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان نایه‌نه‌وێ ده‌ستوه‌ردان له‌كارى هیچ وڵاتێكدا بكه‌ن.
د.كاوه له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى دا، ریفراندۆم پێویسته مه‌له‌فێكى كۆمه‌ڵگه‌یى بێت و ته‌واوى لایه‌نه‌كان تێیدا بن و بۆچوونم وایه كه "ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڵێیه بۆ ریفراندۆم".
نابێت په‌رله‌مانى كوردستان به عه‌قڵیه‌تى پێشوو كارا بكرێته‌وه، چونكه كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێته هۆى لێك نزیكبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان و له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه‌س دۆڕا و براوه نییه، ده‌بێ بپرسین كه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه هه‌مووارى چ یاسایه‌كى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كات بۆ ئێسته یان بۆ دواى مانگى ئه‌یلوول. د.كاوه واى گوت.
سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان داواى كرد كه كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان به‌خێراى بڕوات و راى گه‌یاند، پێویسته ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كارى زیاتر بكات و له پێشداش دڵنیایی بداته پێكهاته‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌وڵه‌تێكى نیشتمانی دروست بكرێت.
رای گه‌یاند، قۆناغى نوێ دێته پێشه‌وه دواى 25ى ئه‌یلوول و گۆڕانكارى له‌كاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم زیان به ئه‌زموونى رزگارى خوازى كورد ده‌دات و ده‌بێت، ئه‌و ره‌خنه‌ى له سیاسه‌تى ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرت و راى گه‌یاند، پێویسته دۆسییه‌كان له یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه سیاسه‌تى ئابوورى ره‌نگدانه‌وه‌ى خه‌ڵك بێت.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.