ئه‌و شانده‌ى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان كه سه‌ردانى ئێرانیان كردوو گه‌ڕانه‌وه و به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش راى گه‌یاند، له ئێران دووپاتى ئه‌وه‌مان كردۆته‌وه كه ته‌واوى حزبه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى تهمووز، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به‌فه‌رمى بانگێشت كرابووین و پێش ئه‌وه‌ى بڕۆین له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕان كۆبووینه‌وه و له ئێران چوار كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمیمان ئه‌نجامداوه.
زیاتر گوتى، له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كاندا ئێران بڕیارى ره‌سمى خۆیان راگه‌یاند له‌باره‌ى ریفراندۆم و ئێمه‌ش دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و نیگه‌رانییه‌كانى كوردمان پێ راگه‌یاندن و پێمان گوتن" له‌شه‌ڕى دواى داعش و له‌ناو عێراق دڵنیانین بۆیه رێگه‌ى دڵنیایی ئێمه ریفراندۆمه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له ئێران دووپاتى ئه‌وه‌مان كردۆته‌وه كه ته‌واوى حزبه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدان و دنیا گۆڕاوه و وه‌ك كورد بیرى قوڵتر و بڕیارى قوڵتر ده‌ده‌ین.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى وه‌ڵامى ئێرانى بۆ ریفراندۆم ئاشكرا نه‌كرد و راى گه‌یاند، دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارى راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌و شانده‌ى یه‌كێتى ماوه‌ى دوو ڕۆژه له ئێرانن و له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن رایانگه‌یاند كه له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ ئێران بۆچوونیان له‌باره‌ى ریفراندۆم ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و پێشتریش جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى ئه‌و حزبه سه‌ردانى ئێرانى كردبوو.