هێمن پێنجوێنی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەكاتەوە

:: PM:07:16:18/07/2017 ‌

گۆرانیبێژ هێمن پێنجوێنی ئەمڕۆ سێشەم نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو دەكاتەوە و پێشكەشی هەوادارانی دەكات.

دیار مەهدی دەرهێنەری ئەو گۆرانییە نوێیە ئەمڕۆ بە "وشە"ی راگەیاند، "بوڵبولی دڵ" ناوی نوێترین بەرهەمی گۆرانی هێمن پێنجوێنییە و ئەمڕۆ بڵاومان كردووەتەوە.

زیاتر گوتی، ئەو بەرهەمە فارسی و كوردی سۆرانییە و بە شێوازی سونەتی كاری بۆ كراوە، ئەو گۆرانییە لە تێكستی گۆرانیبێژ هێمن خۆیەتی و كاری میوزیكی لە تاران كاری بۆ كراوە و لەكاری دەرهێنانی كلیپی منە، كاری وێنەگرتنی بەشی ئێرانی ماوە و هەفتەی داهاتوو دەچین بەشەكەی تری لەوێ ئەنجام دەدەین و ئەویش بڵاو دەكەینەوە.
 
هەولێر/ شاخەوان شێخانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل