كچە گۆرانیبێژی كورد كەژێ كچی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد هاوتا ئەسعەد، گۆرانی بە زمانێكی جیاواز بڵاو دەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم كەژێ لە لاپەڕەی تایبەی خۆی گۆرانییەكەی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەو گۆرانییە نوێیەتان لەلا چۆنە بە زمانی ئیسرائیلییە، دوای بڵاوكردنەوەی ئەو گۆرانییە، بۆچوونی گوێگرانی بەدوای خۆیدا هێنا بەشێوەیەك هەندێكیان دەستخۆشی لێ دەكەن و هەندێكیان ڕەخنەی لێ دەگڕن، كە بۆچی بەو زمانە جیاوازە گۆرانی دەڵێت.
كەژێ لە شاری هەولێر لەدایكبووە و خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییە لە بواری گۆرانی و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە بە هاوكاری و پاڵپشتی باوكییەوە، ناوبراو برازای گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و شاعیری ناسراوی كورد زیاد ئەسعەدە.
كەژێ بەنیازە لەگەڵ باوكی یەكێك لە بەرهەمە كۆنەكانی باوكی بە شێوازێكی نوێ تۆمار بكاتەوە و كاری كلیپی بۆ بكات و بڵاوی بكاتەوە.
هەولێر/ شاخەوان شێخانی