فەلافل لە دژی شێرپەنجە كار دەكات

:: PM:10:39:18/07/2017 ‌

پزیشكێكی میسری شارەزا لە نەخۆشییەكانی بەرگری لەش رای دەگەیەنێت كە خواردنی فەلافل كە بە پاقلەمەنییەكان دەوڵەمەندە، بەرگری لەش زیاد دەكات و مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

مەجدی بەدران كە هاوكات ئەندامی كۆمەڵەی میسرییە بۆ هەستیاری و بەرگری لەش لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی میسری رای گەیاند كە فەلافل بە دژە ئۆكسێنەرەكان و كانزا و ڤیتامین دەوڵەمەندە و قۆڵۆن دەپارێزێت.

بە پێی قسەكانی ئەو پزیشكە، تاقیكردنەوەكان دەریان خستووە كە فەلافل هەروەها رێگری لە زۆربوونی خانە شێرپەنجەیەكان لە قۆڵۆن دەكات و لەناویان دەبات، ئاماژەی كرد كە توێژینەوەیەكی نوێ دەری خستووە كە ئەو ئافرەتانەی كە پاقلەمەنی دەخۆن، رێژەی تووشبوونیان بەشێرپەنجە كەمترە بە بەراورد بەوانەی نایخۆن.

هەروەها ئەو سەوزانەی لە دروستكردنی فەلافل بەكار دەهێندرێت بەتایبەتی مەعدەنووس، كار بۆ پاراستنی لە ش لە دروستبوونی لووی پرۆستات و كۆئەندامی هەرس دەكات و رێگریش لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان دەكات.

ئەو پزیشكە میسرییە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە فەلافل توانای بەرزكردنەوەی توانای بەرگری لەش و كەمكردنەوەی هەستیاری بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری ریشاڵ هەیە بەتایبەتی سیر و پیاز و بەهاراتی ناویەوە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل