بەهۆی پێكدادنی ئۆتۆمبێل پێنج كەس بریندار بوون

:: PM:11:36:18/07/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك لە رووداوێكی هاتوچۆدا، پێنج ئۆتۆمبێل پێكیان دادا و پێنج كەس بەو هۆیەوە برینداربوون.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی دهۆك لەو بارەوە بە"وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك، پێنج ئۆتۆمبێل پێكیان دادا لە ئەنجامدا و بەو هۆیەوە پێنج كەس بریندار بوون كە برینی بەشێكیان سەختە و بۆ نەخۆشخانە رەوانە كراون.

زیاتر گوتی، رووداوەكە لە سەر رێگەی گشتی نێوان دهۆك و شارۆكەی زاخۆ رووی داوە و تیمەكانی فریاكەوتنی باتێل و ئاگركوژێنەوە بە زووترین كات لە شوێنی رووداوەكە ئامادە بوون، چونكە مەترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكان لەسەر رووداوەكە هەبووە.

ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر لە هەزار كەس بوونەتە قوربانی رووداوەكانی هاتوچۆ، لەوانەش زیاتر لە 85 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیانی مادی بەر 750 ئۆتۆمبێلیش  كەوتووە.

زاخۆ/ نەوزاد هلۆری


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل