مه‌سیحیی كوردستان و ده‌شتى نه‌ینه‌وا پشتگیریى ریفراندۆم ده‌كه‌ن
وه‌حیده یاقو هورمز نوێنه‌رى كریستانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، له دیدارێكى "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر سه‌ردانى شاندى باڵاى ریفراندۆم بۆ ئه‌وروپا و دووپاتى ده‌كاته‌وه، له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانى له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كرێت.
هورمز له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى مه‌سیحییه‌كانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیى كوردستانن، له كاتێكدا عێراق له پاش هێرشه‌كانى داعشه‌وه پشتى له مه‌سیحییه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا كرد و هه‌رێمى كوردستان له‌خۆى گرتن.
سه‌ردانی شاندی ئه‌نجوومه‌نى باڵای كۆمیته‌ى ریفراندۆم بۆ ئه‌وروپا، چی له تێگه‌یشتنى ئێوه گۆڕی؟
بێگومان پێش سه‌ردانمان نه‌مانده‌زانى بۆچوونى په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم چییه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌مان دانا دژ بن، دواى كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌لجیكا خۆشحاڵ بووین كه ئه‌وان پاڵپشتییان له ریفراندۆم كرد. پاشان له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا دیسان بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وانیش دژى ریفراندۆم نین، به پێچه‌وانه‌وه پشتگیری‌یان لێ كرد دواى ئه‌وه‌ى باشتر له دۆخى كوردستان تێگه‌یشتن، ئاماده‌یییان ده‌ربڕی چاو‌دێر ره‌وانه‌ى كوردستان بكه‌ن.
ئه‌وروپا پێشنیازیان چی بوو كه كوردستان پێش ریفراندۆمه‌كه‌ى ئه‌نجامى بدات؟
ئه‌وان زۆر دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتییانه بكرێت، ده‌یانگوت نامانه‌وێت ئه‌نجامه‌كه‌ى شه‌ڕى لێ بكه‌وێته‌وه، جگه له‌مه‌ش به‌ڵێنیان دا دژى ریفراندۆم نه‌وه‌ستنه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه پشتگیری بكه‌ن. له داهاتوویشدا شاندی ئه‌نجوومه‌نى باڵای ریفراندۆم سه‌ردانى وڵاتانى تر ده‌كات بۆ ده‌ستخستنى پشتگیری.
له‌باره‌ى به‌شدار نه‌بوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى، ئه‌وروپاییه‌كان بۆچوونیان چی بوو؟
ئه‌وان پرسیاریان كرد له‌سه‌ر به‌شدار نه‌بوونى نوێنه‌ریان له كۆمیته‌كه، سه‌رۆكى هه‌رێم پێى گوتن كه هه‌وڵ و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ به‌شداریكردنى ئه‌وانیش له كۆمیته‌كه و پێشتریش داوه‌تنامه‌یان بۆ چووه تا نوێنه‌ر ده‌ستنیشان بكه‌ن. بۆ ئێمه گرنگه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری بكه‌ن، چونكه ریفراندۆم پرسێكى نیشتمانییه و گرنگه هه‌موو لایه‌ك به‌شدار بن.
وه‌ك مه‌سیحییه‌كان، داواتان لێ كراوه رۆڵ بگێڕن له رازیكردنى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و رووسیا؟
مه‌سیحییه‌كان گوزه‌رانیان له عێراق نه‌ماوه، نوێترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گه‌لى ئێمه فتوای سه‌رۆكى وه‌قفی شیعه بوو، له كوردستان ره‌وشه‌كه پێچه‌وانه‌یه و كریستیانه‌كان جگه له‌وه‌ی به‌شێكن له خه‌ڵكی كوردستان، به‌شداری كارایان هه‌یه له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا. وه‌ك كریستان ده‌نگی خۆمان به ئه‌وروپا گه‌یاندووه كه داهاتووى ئێمه له‌گه‌ڵ كوردستان گه‌ره‌نتی هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌غدا دواى هاتنى داعش ده‌رگه‌ى به رووى كریستیانه‌كانی ده‌شتى نه‌ینه‌وا داخست و پارێزگاریشی لێ نه‌كردن، كوردستان ده‌رگه‌ی وا كرده‌ووه.
به‌ڵام كۆمیته‌ی ریفراندۆم هیچ داواكارییه‌كی وه‌هاى له ئێمه نه‌كردووه رۆڵ بگێڕین، حكوومه‌تى به‌لجیكا و په‌رله‌مانى ئه‌وروپاش زانیاریى پێویستیان هه‌یه كه داهاتووى كریستیانه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان مسۆگه‌رتره و كوردستان به قه‌ناعه‌ت و به یاسا مافی پێكهاته‌كانی دابین كردووه.
ئێوه تاكه ژنى ناو ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆمن، ئه‌وروپاییه‌كان تێبینییان له‌سه‌ر لیژنه‌كه نه‌بوو كه بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى ره‌گه‌زیى؟
ئه‌وان به بینینی من خۆشحاڵ بوون و وایان لێك دایه‌وه مافى ژنان له كوردستان پارێزراوه. له‌باره‌ى كه‌می رێژه‌ى ژن، هیوادارم لایه‌نه به‌شداره‌كان گرنگى به ژن بده‌ن، به‌ڵام وه‌ك لیژنه‌كه كه شه‌ش ئه‌ندام بوو، هه‌بوونى یه‌ك ژن له‌ناویاندا كه‌م نییه. دواجار ده‌ستنیشانكردنى نوێنه‌ر به‌ده‌ستى حزبه‌كانه.
ده‌گوترێت به‌شێك له مه‌سیحییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیى كوردستانن و به‌شێك دژن، ئه‌وه راسته؟
زۆرینه‌ی مه‌سیحییه‌كان به‌شداری ریفراندۆم ده‌كه‌ن، جیاوازی بۆچوون له نێوانماندا هه‌یه و ئه‌وان هه‌ندێك داواكارییان هه‌یه ده‌یانه‌وێت گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین.
داواكارییان چییه؟
بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری داوا ده‌كه‌ن پێشوه‌خته له‌سه‌ر مافه‌كان رێككه‌وتن بكرێت ئینجا ده‌نگ به ریفراندۆم بده‌ن. ره‌نگه ئه‌وان مه‌به‌ستیان بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بمێننه‌وه وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسی، چونكه به‌دیاریكراوى نازانم ئه‌جێندای ئه‌وان چییه.
كه‌وایه ده‌شتى نه‌ینه‌وا كه گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی نفووزی كریستانه‌كانه، چاره‌نووسی چی ده‌بێت؟
ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌وان داوایان كردووه به‌شدارییان پێ بكرێت له ریفراندۆم و بخرێنه سه‌ر كوردستان، ئه‌مه‌شیان به فه‌رمی له حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان داوا كردووه.