بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌ریمی كوردستان كه‌یسه‌كانی
گه‌نده‌لی شه‌ش مانگی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرا بكات.
ئەمڕۆ جوارشەم 19ی تەمووز، د.ئه‌حمەد ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
هه‌ریمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بریاره له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌اونیدا سەعات 12ی نیوه‌ڕۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌یسانه بلاو بكه‌ینه‌وه كه له
ماوه‌ی شه‌ش مانكگی رابردوو لیكیۆینه‌وه‌یان تیادا كراوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌یسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان
و ئه‌وانه‌ی بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه داوای سزاین و ئه‌وانه‌ن كه ئاراسته‌ی دادگا كراون
و یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه.
به‌پیی ئەو زانیارییانەی "وشه" لە چەند سەرچاوەیەکەوە
دەستی کەوتووە، ئه‌و كه‌یسانه‌ی ئه‌مرۆ لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمەوە بلاو ده‌كریته‌وه،
زیاتر له 100 كه‌یسی گه‌نده‌ڵین کە له ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە هه‌ریمی كوردستان
ئەنجام دراون.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌ریمی كوردستان به یاسایی ژماره سێی په‌رله‌مانی
كوردستان دامه‌زراوه و كاری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌ندەڵی و بلاو كردنه‌وه‌ی هۆشیارییه.