فه‌رزاد مه‌هدینیا ئه‌و گه‌نجه هه‌ورامییه‌ی له هه‌ورامانى رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ى "كورد ئایدڵ" هاتبووه باشوورى كوردستان. له دیدارێكى "وشه"دا باس له ژیان و كاره‌كانى ده‌كات.
چۆن خۆتان ده‌ناسێنن؟
ناوم فه‌رزاده مه‌هدی حاجى مه‌حموود، له گوندى ژیوار له هه‌ورامانى ڕۆژهه‌ڵات له دایك بووم و ته‌مه‌نم 28 ساڵه.
چۆن بڕیاری به‌شداریكردنت له كورد ئایدڵ دا؟
بۆ ساڵیادى كۆچی دوایى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره سه‌باح هه‌ورامى هاتم بۆ باشوور و به گۆرانی به‌شداریم له یاده‌كه كرد، ده‌مویست به‌شدارى به‌رنامه هونه‌ری و كولتوورییه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر بكه‌م، چونكه خۆم له‌ودیو سه‌رقاڵی كاری فه‌رهه‌نگی و كۆكردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگی كوردیم، به‌ڵام پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له یاده‌كه له‌سه‌ر سنوور گیرام و بردمیان بۆ سه‌ربازى، پاش دوو ساڵ سه‌ربازیم ته‌واو كرد، به‌رنامه‌ى "كورد ئایدڵ" ده‌رفه‌تێكى باش بوو، چونكه من ده‌مویست له نزیكه‌وه ئاشناى هونه‌ر و فه‌رهه‌نگى ناوچه‌كانى كوردستان بم، خۆشبه‌ختانه توانیم به‌شدارى بكه‌م و هه‌موو كه‌سوكار و هاونیشتمانیانم له هه‌رچوار پارچه ببینم و بناسم.
تا چه‌ند له به‌رنامه‌كه ڕازی بووی؟
به‌رنامه‌كه هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستانى تێدا به‌شدار بوو، من ئه‌و به‌رنامه‌یه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى خۆم ده‌بینم، به‌شداران و ئاماده‌بووانى به‌رنامه‌كه وه‌ك كه‌سوكارى خۆم خۆشم ده‌وێن و هه‌ر ئه‌و هه‌سته كه ئه‌وان و بینه‌رانیش پاڵپشتیان كردووم منی گه‌یاند به‌و ئاسته. ئه‌وه‌ى به سیاسه‌ت حزبه كوردییه‌كان نه‌یانتوانى كورد كۆ بكه‌نه‌وه، به‌رنامه‌یه‌كى هونه‌ریى توانى كۆمان بكاته‌وه.
متمانه‌ت به خۆت هه‌بوو بچیته فیناڵ؟
تا ئاستێكى باش متمانه‌م به خۆم بوو سه‌ربكه‌وم، چونكه پێشتر گۆرانیم چڕیوه و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی هونه‌ریم هه‌بووه، به‌ڵام سوپاسی زۆرم بۆ میله‌ته‌كه‌م پشتیوانم بوون تا بگه‌م به كۆتای به‌رنامه‌كه.
خولیا و ئاواتت چییه؟
ئاواتم زیندووڕاگرتنى كولتووری كورد و ژیانێكى خۆشی میله‌ته‌كه‌م و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاشتى و خۆشه‌ویستى له دنیادا.
بۆچی له زۆرترین به‌رنامه‌كان تۆ جلوبه‌رگی هه‌ورامانیت له‌به‌ر ده‌كرد؟
پێم خۆش‌بوو به‌پێی گۆرانییه‌كان و شێوه‌زارى گۆرانییه‌كان جلوبه‌رگ له‌به‌ر بكه‌م، بۆ گۆرانیى هه‌ورامى شاڵ و جلى هه‌ورامان و بۆ كرمانجى جلوبه‌رگى كرمانجی و باكور و سوپاسى خۆشه‌ویستانى هه‌ولێر ده‌كه‌م كه ده‌ستێك جلى هه‌ولێرییان بۆ ناردووم هه‌رچه‌نده تا ئێسته به خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتووم.
به كام له هونه‌رمه‌ندانى هه‌ورامان سه‌رسامی؟
به ده‌نگى مامۆستا عوسمان زۆر سه‌رسامم، چونكه له چڕینى (سیاچه‌مانه) ته‌واو به‌توانایه و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانى تر خۆشم له ده‌نگیان دێت.
تۆ سیاچه‌مانه‌ت له به‌رنامه‌كه‌دا ده‌چڕى، ئه‌وه قورس نه‌بوو بۆت؟
به‌ڵێ له زووه‌وه سیاچه‌مانه‌م چڕیوه، ده‌مه‌وێ ده‌نگى خۆم په‌روه‌رده‌ى سیاچه‌مانه بكه‌م. له‌ودیو زۆرجار سیاچه‌مانه‌م گوتووه له‌به‌رئه‌وه ئاسایى بوو، له بنه‌ڕه‌تدا پێم خۆش‌بوو سیاچه‌مانه بچڕم.
هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی هه‌ورامان چیان وت له‌سه‌ر به‌شداری تۆ له كورد ئایدڵ؟
زۆر سوپاسی لوتفی هه‌موویان ده‌كه‌م هه‌ر له مامۆستا عوسمان هه‌ورامی كه ته‌له‌فۆنى كرد و ده‌ستخۆشی لێ كردووم، له‌گه‌ڵ زۆرێك له هاوڕێكانى تا هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان ده‌ست خۆشییان كردووه و منیش خۆم به بچووكیان ده‌زانم و سه‌رنجى ئه‌وان وه‌رده‌گرم له‌سه‌ر گۆرانی و هونه‌ره‌كه‌م.
پێشتر باسی كاری پێشینه‌ى كولتووریت كرد، چیت كردووه؟
ئه‌ڵبه‌ت پێش شه‌ش ساڵ له تاران كارى فیلم و درامام ده‌كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند ستافێك له پشتى كامێراوه و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى ده‌رهێنه‌ر (ڕه‌زاى عه‌تاران و رامبودى جه‌وان و جه‌عفه‌رى عروجى) كارم كردووه، پێش كارى گۆرانیگوتن له بابه‌تى فه‌رهه‌نگى و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌ورامان ئه‌نجوومه‌نێكى فه‌رهه‌نگى زمانم دروست كردووه له 17 گوندى هه‌ورامان كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى زمانى دایك ده‌كه‌ین بۆ منداڵان و كه‌مپین دروست ده‌كه‌م له بابه‌ته‌كان كه پێوه‌ستن به ژیانى خه‌ڵك، یه‌كه‌م كه‌س بووم قوڕم پێوا بۆ گرتنه‌وه‌ى ئاوى بڵبه‌ر كه ئێران ویستى به‌نداوى له‌به‌ر دروست بكات، دواتر كه‌مپینێكم دروست كرد له ته‌ك گه‌نجان و هه‌موو قوڕمان پێوا، ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ى ئێران په‌شیمان بێته‌وه له به‌نداوه‌كه. له فێستیڤاڵه‌كه‌ى شارى بروجن نزیك ئه‌سفه‌هان تایبه‌ت به موزیك خه‌ڵاتى یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێنا و خه‌ڵاته‌كه‌م به‌خشی به "ئایلان" ئه‌و منداڵه كورده‌ى سووریا كه له ده‌ریا خنكا، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى فێستیڤاڵی وێژه‌یی بۆ شاعیرانى هه‌ورامان و كۆكردنه‌وه‌ى خه‌رمانى خزمه‌تى مامۆستا حه‌سه‌نى خاوه‌ر و له چاپدانى هه‌ندێ كارى تر‌ى فه‌رهه‌نگی و گۆرانییه‌كیشم بۆ كۆبانێ تۆمار كردووه.
له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كێشه‌ت بۆ دروست نه‌بووه؟
من كارى فه‌رهه‌نگى ده‌كه‌م، ده‌وڵه‌تی ئێران ڕێگرى له كارى فه‌رهه‌نگى ناكات.
چۆن بوو له‌ناو هه‌موو به‌شدارانى كورد ئایدڵ گریایت به‌تایبه‌ت له‌كاتى ده‌ركردنى ئاشتى له به‌رنامه‌كه؟
من كه‌سێكى دڵناسكم و زۆر زوو هه‌ستى سۆزداریم ده‌جووڵێت و دڵم پڕ ده‌بێت، من و ئاشتى برا و هاوڕێ بووین، ئه‌وانى تریشم هه‌روا سه‌یر كردووه، به‌ڵام ئاشتى ده‌نگى خۆش بوو، حه‌یرانه‌كانى زۆر خۆش بوون، كاتێك ده‌رنه‌چوو زۆر نیگه‌ران بووم، خۆم پێ نه‌گیرا و گریام.
پڕۆژه‌ت بۆ داهاتوو هه‌یه؟
له به‌رنامه‌مدایه پاش ته‌واوبوونى كورد ئایدڵ ئه‌لبوومێكى گۆرانیى ڕه‌سه‌ن بڵاو بكه‌مه‌وه.