ناوی ڕێكخراوی تیرۆریستیی "داعش"، كورتكراوه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام"ـه، ئه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له‌و دوو وڵاته شكستیان هێنا، بڕیاریان داوه ئه‌م جاره له میسڕ و فه‌له‌ستین ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دروست بكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ناوه‌كه‌ی ده‌بێ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له میسڕ و فه‌له‌ستین" كورتكراوهكهشی ده‌بێ به "دامف".
له فه‌توایه‌كدا كه پێش چه‌ند ڕۆژێك له لایه‌ن موفتیی داعشه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوا له تیرۆریستان ده‌كات، ئه‌م جاره ڕوو له میسڕ و فه‌له‌ستین بكه‌ن كه زه‌ویی به‌ڵێنپێدراو (الأرض المعاد)ـه، بۆیه ئه‌و داعشه عه‌ره‌بانه‌ی توانیویانه له ڕێی ته‌له‌عفه‌ره‌وه هه‌ڵبێن، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئه‌و دوو وڵاته بڕۆن.
زه‌ویی به‌ڵێنپێدراو (الأرض المعاد) له كتێبه ئاسمانییه‌كاندا (قورئان و په‌رتووكی پیرۆز) باسی لێوه كراوه، جووه‌كانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌وییه كه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌وان به خاكی كه‌نعان ناسراوه، بۆیه ئێسته پلانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه، هه‌ر شوێنێك نه‌وه‌ی ئیسرائیلی لێ ژیابێت، خاكی ئه‌وانه، واته ئیسرائیل، فه‌له‌ستین و میسڕ هه‌مووی خاكی داهاتوویانه. داعش‌یش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ده‌یانه‌وێ ئه‌و خاكه بكه‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام كه خه‌ونی هه‌موو ئیسلامییه‌كی سیاسی و به‌شێك له موسڵمانانه به گشتی.
خانه‌ی فه‌توانی میسڕی، به په‌له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی داعشیان دایه‌وه و گوتیان ئه‌وان له هه‌موو شه‌ڕێك شكستیان هێناوه، بۆیه جارێكی تر ناتوانن خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و هه‌رگیز میسڕ نابێته "ارض المعاد" بۆ ئه‌وان.
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بریتی بوون له تێكهه‌ڵكێشێك له هه‌ندێك جیابووه‌وه له ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده و ڕێكخراوه‌كانی عێراق كه له فه‌لووجه و چه‌ند شوێنێكی تر هه‌بوون، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ئهنساڕولئسلام كه تا داعش نه‌هاتبوو، به‌شێكیان له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی جێی خۆیان كردبووه‌وه، جگه له‌مانه، به‌شێكیان بریتی بوون له گرووپی ئهلنهقشهبهندی كه له سه‌ربازه كۆنه‌كانی به‌عس پێكهاتبوون و له‌لایه‌ن عیززه‌ت دووری سه‌ركردایه‌تی ده‌كران، هه‌موو ئه‌مانه به هاوكاریی سوپاسالاره گه‌وره‌كانی ڕژێمی سه‌ددام كه له ئوردن جێیان بووبووه، له‌گه‌ڵ به‌شێك له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی سووریا، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامیان پێك هێنا. ئه‌مانه وێڕای تۆكمه‌یی پلانه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌هۆی جه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كانی به‌عس، هاوكارییه‌كی ژێربه‌ژێریی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كران، توركیایان بۆ كرابوو به پردی په‌ڕینه‌وه و له قه‌ته‌ره‌وه ئۆتۆمبێلیان بۆ ده‌چوو، له عێراقیش مالیكی پارێزگاری له گه‌یشتنی پاره و چه‌كه‌كانی بۆ ده‌كردن. له 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 به فه‌رمانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێووشی عێراق 100 هه‌زار چه‌كداری سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی كه له شاری مووسڵ نیشته‌جێ ببوون شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی داعش كرد و ته‌واوی چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیشیان بۆ به‌جێ هێشتن.
ئه‌م ڕێكخراوه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی سنووری خاكی كوردستان ببڕن كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد وه‌ك عێراق، پێشمه‌رگه خاكیان بۆ چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه به‌شێكیان ده‌ستكه‌وت، سه‌ره‌تای شكسته‌كانیان ده‌ستی پێ كرد، تا له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016 هه‌ڵمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه یه‌كه‌م گوله‌ی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له میحوه‌ری خازر ته‌قێنرا.
داعش، ڕوویه‌كی سیاسی و ڕوویه‌كی ئاینی هه‌یه، ڕووه سیاسییه‌كه‌ی هێشتا له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ و بۆ كۆده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێن كه ئایا بۆچی ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك كاتی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ریكاش هاوكاری ده‌كردن و چه‌كی ئه‌و وڵاته‌یان پێ ده‌گه‌یشت، یان چۆن له ژاپۆنه‌وه ئۆتۆمبێلیان بۆ ده‌چوو، ئه‌ی چۆن له قه‌ته‌ره‌وه هاوكاری ده‌كران، ئه‌ی بۆچی حكوومه‌تی عێراق وێڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیبوو، هه‌میشه بانكه‌كانی ئه‌وانی پڕ ده‌كرد له پاره بۆ پێدانی مووچه و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانی بۆ ده‌ناردن، ئه‌ی بۆچی به شێوه‌یه‌كی نهێنی و تا ڕاده‌یه‌كیش ئاشكرا، نه‌وته‌كه‌یان به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشت به دنیا و كڕیاریشیان هه‌بوو؟! هه‌موو ئه‌مانه پرسیارن و لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه.
ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تێكی باڵاش به‌ڕێوه‌ی ببات به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له‌یاد نه‌كرێ، لایه‌نێكی ئاینیشی هه‌یه و ناكرێ فه‌رامۆش بكرێ، بریتییه له‌و فه‌رهه‌نگه ئیسلامییه‌ی وا ده‌كات هه‌میشه ڕیكخراوی تیرۆریستی و تاكی موسڵمانی توندڕۆ دروست بێت. پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی خوێندن، مزگه‌وته‌كان، ته‌له‌ڤزیۆن و بانگخواز و ئه‌و هه‌موو سیما ئاینییه‌ی له وڵاتانی زۆرینه موسڵماندا، به زۆری هانی دروستكردنی رق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وی تر، ڕێز له جیاوازییه‌كان نه‌گرن، بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئاینێكی تر یان مه‌زه‌وێكی تر به كافربوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش تاكی موسڵمان وا فێر كراوه، كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو ده‌بێ جیهادیان له‌گه‌ڵ بكات، جیهادیش به مانای كوشتن و كێشانی ڕۆحی دوژمنانی ئیسلام لێكدراونه‌ته‌وه. ئه‌مانه‌ش له كاتێكدان، هه‌ر له ده‌قه‌كانی ئیسلام، ئه‌گه‌ر بۆ قبووڵكردنی ڕای به‌رامبه‌ر، ئازادیی بیروڕا، ئازادیی هه‌ڵبژاردنی ئاین، ئاشتی و سزادانی كوشتنی به ناهه‌ق و چه‌ندان بنه‌مای تر بگه‌ڕێی، هه‌رگیز ناتوانی بڕوا به‌و توندییانه بهێنی. پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی ده‌بێ ئه‌م په‌یامانه بزر بكرێن و په‌یامی توندوتیژی پێشه‌نگ بن له بڵاوكردنه‌وه؟
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به پشتبه‌ستن به‌و ڕق و تۆڕهیهی له ناو تاكی میسڕیدا بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی دروست بووه، پاشان ئه‌و ڕقه‌ی چه‌ندان ساڵه تاكی موسڵمان له دژی ئیسرائیل دروستی ده‌كات، دڵنیایه له‌وه‌ی ده‌توانێ له‌و ناوچانه جێی خۆی بكاته‌وه، به‌ڵام پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی به مانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی ئیسرائیل و نه‌هێشتنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ری، ئه‌و دڵنیابوونهی داعش كورت ده‌كاته‌وه له میسڕدا، به‌ڵام ئایا ئه‌و وڵاته ڕێگه ده‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان هه‌مان دۆخی عێراق و سووریای لێ به‌سه‌ر بێتَ؟.
فه‌تواكه‌ی خانه‌ی فه‌توای میسڕ ڕوو له داعش ده‌كات و ده‌ڵێ، وڵاتی ئێمه كانگه‌ی موسڵمانانه و ترپه‌ی دڵنیانه، ئه‌و پلانه شه‌یتانییه‌ی ئێوه لێره سه‌رناگرێ. داواشی له لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به هۆشیارییه‌كی زیاتره‌وه ئاگه‌داری سنووره‌كان بن و فه‌توای ئه‌وه‌شیان دا كه له ئێسته‌وه ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر كوشتنی هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه ده‌یه‌وێ سه‌قامگیری میسڕ تێك بدات.